وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم روونکردنه‌وه له‌سه‌ر مووچه ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه کراوه که"مانگه‌کانی10، 11 و 12 ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ مانگى یه‌کى 2021 هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێردراوه تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش بکرێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى شوباتى 2021، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت:" حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئامانجى دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان به هه‌مان میکانیزمى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریداوه، مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بکرێت.
ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى:
سه‌باره‌ت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى به‌نداوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان. به پێوستمان زانى بۆ هه‌موو لایه‌ک روونبکه‌ینه‌وه که:
1- کۆى گشتى ته‌مویلى (پاره‌دارکردنی) پێویست بۆ مووچه‌ى یه‌ک مانگى فه‌رمانبه‌رانى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى شه‌ش ملیار و 250 ملیۆن دینار ده‌بێت.
2- له کۆى ئه‌م بڕه پاره‌یه مانگانه حکومه‌تى ناوه‌ند نزیکه‌ى ملیارێک و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچه‌خۆرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى ناردووه.
3- ئه‌و پاره‌یه‌ش نزیکه‌ى 25%ى مووچه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌کات. واته به ته‌مویلى چوار مانگى به‌غدا بۆ ئه‌م مووچه‌خۆرانه ته‌نیا ده‌توانرێت مووچه‌ى یه‌ک مانگى پێ دابین بکرێت.
4- سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌ک له مانگه‌کانى 10- 11-12 ساڵى رابردوو له‌گه‌ڵ مانگى یه‌کى 2021 هیچ بڕه پاره‌یه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان نه‌نێردراوه تاوه‌کو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌کان و ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش بکرێت.
5- به‌ده‌ر له‌وانه‌ش مانگى رابردوو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به بێ لێبڕین، مووچه‌مان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابینکردووه.
6- ئێستا به‌هۆى نه‌ناردنى مووچه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌راتیانه له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵه‌وه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئامانجى دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان به هه‌مان میکانیزمى دابه‌شکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان بڕیاریداوه، مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بکرێت.
