پارتى له‌ئاستى باڵا به‌شدارى ناشتنى روفاتى 104 ئێزدى نه‌کرد
لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال: له‌به‌ر هۆکارى ئه‌منى بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز.دهۆک
لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال به‌شدارى نه‌کردنى به‌رپرسانى باڵاى پارتى له ناشتنى روفاتى 104 ئێزدى له گوندى کۆجۆ بۆ هۆکارى ئه‌منى گه‌رانده‌وه.
رۆژى شه‌ممه 6ى شوبات، له رێوره‌سمێکدا روفاتى 104 ئێزدى له گوندى کۆجۆ به‌خاک سپێردران، میرى ئێزدى و بابه‌شێخى ئێزیدییه‌کانیش به‌شداریان تێدا نه‌کردبوو.
"وه‌کو لقى 17 له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌شداریمان نه‌کرد له رێوره‌سمى به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانى کوجۆ ته‌نها هه‌ندێک له کادیره‌کانمان به‌شدارییان کرد"
لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال، ئاماژه به‌وه ده‌دات ئاماده‌نه‌بوونیان له مه‌راسیمه‌که بۆ هۆکارى ئه‌منى گه‌رانده‌وه که سه‌قامگیر نیه.
ئیدریس زۆزانى، لێپرسراوى به‌شى ڕاگه‌یاندن له لقى 17ى پارتى له شنگال که ئێستا له دهۆک ده‌وام ده‌که‌ن به هاوڵاتى وت " وه‌کو لقى 17 له‌سه‌ر ئاستى باڵا به‌شداریمان نه‌کرد له رێوره‌سمى به‌خاک سپاردنى روفاته‌کانى کوجۆ ته‌نها هه‌ندێک له کادیره‌کانمان به‌شدارییان کرد".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئاماده‌نه‌بوونى ئێمه له مه‌راسیمه‌که بۆ هۆکارى ئه‌منى ده‌گه‌رێته‌وه به‌بڕواى ئێمه هێشتا شنگال له رووى ئه‌منى یه‌وه سه‌قامگیر نیه، دووه‌م ئێمه له شنگال نه‌ماوین و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناو شنگال"
ئیدریس زۆزانى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که قوربانیانى کوجۆ به‌لاى ئه‌وانه‌وه جێگاى رێزێکى تایبه‌تن، وتیشى:" سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆیان داده‌نوێنێن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پشتگیرى کردنییان و جێبه‌جێ کردنى داواکارییه‌کانیان، هه‌موو هه‌وڵى خۆمانیش ده‌ده‌ین تا له نزیکترین کات ئاواره‌کان بگه‌رێنه‌وه بۆ زێدى خۆیان ".
