ئه‌و مامۆستایانه‌ى ده‌وام ناکه‌ن فۆڕمیان پێ پڕده‌کرێته‌وه

نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى: ده‌هۆڵمان بۆ بایکۆت نه‌کوتاوه‌، گیرفانى به‌تاڵى مامۆستا پێى کردوون

5 ساڵ لەمەوپێش



ماردین نورهدین

ئهو مامۆستایانهى بایکۆتى دهوام دهکهن لهخوێندنگاکانیاندا ناویان تۆماردهکرێت، بهڵام  بریکارى وهزیرى پهروهرده دهڵێت:»بهڕێوهبهرى خوێندنگاکان لاى خۆیانهوه ناوى ئهو مامۆستایانه دهنووسن، ئهوه بڕیارى وهزارهت نییه«.

دوێنێ یهکشهممه 7ى شوبات دهرگاى خوێندنگاکان بهڕووى خوێندکاراندا کرایهوهو بهشێک لهمامۆستایان دهڵێن بایکۆتیان راگهیاندووهو ئامادهنین بهرانبهر چارهکه موچهیهک بچنهوه، بۆیه لهلیستێکدا ناویان پێ تۆماردهکرێت.

مامۆستایهکى خوێندنگهى ئامادهیى  لهبهر ههستیارى دۆخهکه کهنهیویست ناوى بهێندرێت به‌‌هاوڵاتى وت:» بڕیارماندا دهوام نهکهین بۆ چارهکه موچهیهک که (60) رۆژ جارێک پێماندراوه، بهڵام ناویان پێ نووسیوین کهدهوام ناکهین و نازانم بۆچییانه؟».

بریکارى وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێم دهڵێت:» بهڕێوهبهرى خوێندنگاکان لاى خۆیانهوه ناوى ئهو مامۆستایانه دهنووسن کهدهوام ناکهن و ئهوه بڕیارى وهزارهت نییه«.

سهیوان عهلى، بریکارى وهزیرى پهروهرده به‌‌هاوڵاتى وت:»بهڕێوهبهرى خوێندنگاکان کۆبوونهوهیان ههبووهو قسهیان کردووهو پرسیاریان کردووه، باشه ئێمه دهوام دهکهین ئهگهر مامۆستایهک دهوام نهکات و بڵێن بایکۆت دهکهین چى بکهین لهو حاڵهته؟ پێیان وتوون ههر کهسێک دهوام ناکات با تهنها ناوهکهى بنووسێت و پێویست ناکات هیچ ئیجرائاتێکى لهگهڵ بکهن».

ناوبراو ئهوهشى دووپاتکردهوه کهئهم بڕیاره لهلایهن وهزارهتهکهیانهوه دهرنهکراوه و ئاگادارى نین، وتیشى:» وهزارهت داواى شتى واى نهکردووهو هیچ فۆرم و لیستێک لهلایهن وهزارهتهوه نهنێردراوه«.

ئالان حەمهسهعید وهزیرى پهروهردهى حکومهتى ههرێم رایگهیاند:» دهوامى مامۆستایان بهشێوهى «تهناوب» دهبێت واته ههفتهى سێ رۆژ لهناو شارو قوتابخانه حکومى و ناحکومییهکان.

سهرهڕاى ئهوهى وهزیرى پهروهرده بڕیارى داوه دهوامى خوێندنگاکان لهههفتهیهکدا سێ رۆژ دهبێت لهکۆى شهش رۆژ لهههفتهیەکهدا، بهڵام بهشێک له مامۆستایان ئاماده نین دهوام بکهن بهوپێیهى حکومهت (30) رۆژ جارێک موچهیان پێنادات.

یهکێک لهنوێنهرانى مامۆستایانى ناڕازى ئاماژه بهوه دهدات بایکۆتى مامۆستایان بهشێوهى خۆڕسکهو ئهوان دههۆڵیان بۆ نهکوتیوه.

عادل حهسهن، مامۆستاى ناڕازى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»بایکۆت پڕۆسهیهکى خۆڕسکه، پشتیوانى ههڵوێستى مامۆستایان دهکهین، بهڵام ئێمه دههۆڵمان بۆ نهکوتیوه و گیرفانى بهتاڵى مامۆستا پێى کردوون».

ههروهها پێشیوابوو ئهم شێوازى پڕۆسهى خوێندنه «بێحورمهتکردنى خوێندنه«، چونکه دهزانن سهرکهوتوو نابێت، لهسێ رۆژدا ههم پڕۆگرام تهواو ناکرێت، ههم ههقى خۆى پێنادرێت.

هاوکات، ئهو نوێنهرهى مامۆستایانى ناڕازى ئهوهشى روونکردهوه که ههر مامۆستایهک پابهندى دهوام نهبێت ناوهکهی دهبهن بۆ بهڕێوهبهرایهتییهکانى پهروهرده، وتیشى:»  مامۆستا دهترسێت لهو چارهکه موچهیه کهقوتى ماڵ و منداڵیهتى، کههیچ چارهیهکى دیکهى نییه، ئهوهشى ببڕدرێت لهژێر فشارێک بهئیمزایهک».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار