پسووڵه‌ ساخته‌کردن چه‌ند ساڵێک حوکمى به‌دوادا دێت

هاوڵاتى ورده‌کارى دۆسیه‌ى تێوه‌گلان له‌ که‌یسى"ته‌زویرکردن"ى ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى گۆران له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بڵاود

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرچین ساڵح

 

لێکۆڵینهوه لهکهیسى ساختهکارى پسوڵهى دهروازهى گومرگى پهروێزخان لهگهڵ محهمهد شێخ وههاب ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهفراکسیۆنى گۆڕان کۆتایى هاتووه، لێکۆڵینهوهکانی دادگا گهیشتووهته ئهوهى تاوانبارهو (10) ساڵ سزادهدرێت.

7ى مانگى تشرینى یهکهمى ساڵى رابردوو بهتۆمهتى ساختهکردنى پسوڵهى دهروازهى گومرگى پهروێزخان، دادگاى لێکۆڵینهوهى قۆرهتوو – گهرمیان فهرمانى دهستگیرکردنى بۆ (محهمهد شێخ وههاب)، ئهندامى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهفراکسیۆنى گۆڕان دهرکرد، لهنووسراوهکهى دادگادا هاتووه« محهمهد وههاب عومهر تۆمهتباره بهماددهی (279)ى یاسای سزادانى عێراقى کهتایبهته بهتهزویر».

محهمهد شێخ وههاب زیاتر لهسێ مانگه دهستگیرکراوه، ههرچهنده بهپێى ئهو ماددهیەى پێى تۆمهتبارکراوه دهتوانرێت بهکهفالهت ئازاد بکرێت تا رۆژى دادگاییکردنی، بهڵام دادگا ئازادکردنى به کهفالهت رهتکردۆتهوه تاکۆتایهاتنى دادگاییکردنهکهى.

"دادوهر یهقینى ههیه که محهمهد شێخ وههاب تاوانبارهو رهبتى کهفیلى ناکات، لهکاتێکدا ماددهکه شمولى کهفالهت دهکات تا رۆژى دادگایى کردن، لهیاسادا دوو شاهید تاوان ئیسپات دهکات، بهڵام محهمهد شێخ وههاب (11) شاهیدى لهسهره که پسوڵه ساختهکانیان لهو وهرگرتووه«

ئهندامێکى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهفراکسیۆنى گۆڕان کهناوهکهى لاى هاوڵاتى پارێزراوه، به‌‌هاوڵاتى وت: «لهدادگاى قۆرهتوو لێکۆڵینهوه لهدۆسییهکهى محهمهد شێخ وههاب کۆتایى هاتووهو تهنها دادگاى جینایەت ماوه بڕیارى لهسهربدات».

ههروهها وتیشى:»دادوهر یهقینى ههیه که محهمهد شێخ وههاب تاوانبارهو رهبتى کهفیلى ناکات، لهکاتێکدا ماددهکه شمولى کهفالهت دهکات تا رۆژى دادگایى کردن، لهیاسادا دوو شاهید تاوان ئیسپات دهکات، بهڵام محهمهد شێخ وههاب (11) شاهیدى لهسهره که پسوڵه ساختهکانیان لهو وهرگرتووه«.

هاوکات جهختى لهوهشکردهوه که بهپێى وتهى شاهیدهکان و ئهو ماددهیهى پێى تۆمهتبار کراوه به (10) ساڵ زیندانى سزا دهدرێت، وتیشى:»دۆسییهکه تائێستا لهسهر کهسێک بهناوى (قادر) کهنوسینگهى ههبووه لەگەڵ ئەندامی فراکسیۆنەکەی گۆڕان محهمهدى شێخ وههاب قورسه، (قادر) ههڵهاتووه و لهدهرهوهى وڵاته«.

تائێستا (40) کهس لهو کهیسهدا تێوه گلاوهو کهیسى ههریهکهیان لهویتریان جیاوازه، ههیانه بهنووسراوى کهفیل ئازادکراوه، (15) کهس چوونهته بهردهم دادگا، ژمارهیهکیان ئوتومبێلهکانیان دەستی بەسەرداگیراوە بۆ حکومهت و سزاى (50) ملیۆن دینار کراون، کهههشت کهسن و ئهمه کۆتایى هاتووه، بهڵام هێشتا بهشێکى دیکهیان دهستگیر نهکراون.

چارهنوسى محهمهد شێخ وههاب چى لێدێت؟

ئهندامهکهى فراکسیۆنى گۆڕان لهئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى لهسهر چارهنووسى محهمهد شێخ وههاب وتی: «ئهو رۆژهى دادگا حوکمى دهدات ئهگهر حوکمهکهى لهسێ ساڵ زیندانى کهمتربوو، لهئهندامى ئهنجومهن دهردهکرێت و دهگهڕێتهوه سهر وهزیفهى خۆى کهمامۆستا بووه، لهوێش پهروهرده فهسڵى دهکات و ئهگهرێکى لاواز ههیه دواى تهواوبوونى حوکمهکهى بگهڕێتهوه سهر پیشهى مامۆستایی».

ههروهها ئهوهشى خستهڕوو، ئەگەر حوکمهکهى لهسێ ساڵ زیاتر بوو لهئهندامێتى ئهنجومهن دهردهکرێت و ناتوانێت بچێتهوه سهر پیشهى مامۆستاییهکهى بههیچ شێوهیهک.

ئهحمهد ئهنوهر سهرۆکى دهستهى دهستپاکى ههرێمى کوردستان : «لهلایهن دادگاى لێکۆڵینهوهى دهستپاکى کهلارو دادگاى لێکۆڵینهوهى قۆرهتو لێکۆڵینهوه لهو کهیسهدا دهکرێت، ئهوهى راگهیهنراوه لهئهنجامى وردبینى ئاشکرا بووه، کهژمارهیهک لهو پسوڵانه بهدوو کۆپى ساختهکراوه«.

دۆسیهى ساختهکردنى پسوڵهى گومرگى لهمهرزى پهروێزخان ماوهى چوار ساڵه بهردهوامهو مانگى تشرینى یهکهمى ئهمساڵ تهزویرکردنهکه ئاشکرابوو.

 ئهو بارانهى ساختهى پسوڵهکانیان بۆ کرابوو لهبارى کانزاى وشکهى وهک فافۆن و مس پێکهاتبوون کهگومرگى ههر تۆنێکیان (250) دۆلارهو قهبارهى ساختهکارییهکان بهدهیان ملیار دینار دهخهمڵێندرێت.

دواى دهستگیرکردنى محهمهد شێخ وههاب، ههریهک له عهلى حهمهساڵح و دابان محهمهد هۆشدارییاندا له بهلاڕێدابردنى کهیسهکه، ئاماژهیان بهوهکردبوو که (40) کهس لهکهیسهکهدا ناوى هاتووهو فهرمانى دهستگیرکردنى بۆ دهرچووهو دهبێت دادگایى بکرێن.

لهمبارهیهوه، دابان محهمهد ئهندامى لیژنهى دهستپاکى لهپهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت: «کهیسهکه بنهماى راستى ههیه، بهڵام ئیتر کێ کردوویهتى و کێ بێتاوانه، ئهوه جارێ لهدادگایهو ئیجرائات بهردهوامه لهسهر کهیسهکهو خهڵک دهگرن و بهریدهدهن».

ئهو ئهندامهى لیژنهى دهستپاکى که لهههمانکاتدا ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕانه لهپهرلهمانى کوردستان وتیشی: «ئێمه ئهوکاته هۆشداریمان دا کهیسهکه بهلاڕێدا نهبرێت، ئێستا (30) بۆ (40) کهس تۆمهتبارهو  ئێمه چاودێریى کهیسهکه دهکهین تادهگات بهئهنجام».

سهرۆکى دهستهى دهستپاکى ههرێمى کوردستان ئاماژه بهقهبارهى ئهو ساختهکارییانه دهکات که لهدهروازهى پهروێزخان کراوه، که به (15) بۆ (20) ملیار دینار دهخهمڵێندرێت.

ئهحمهد ئهنوهر سهرۆکى دهستهى دهستپاکى ههرێمى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت: «لهلایهن دادگاى لێکۆڵینهوهى دهستپاکى کهلارو دادگاى لێکۆڵینهوهى قۆرهتو لێکۆڵینهوه لهو کهیسهدا دهکرێت، ئهوهى راگهیهنراوه لهئهنجامى وردبینى ئاشکرا بووه، کهژمارهیهک لهو پسوڵانه بهدوو کۆپى ساختهکراوه«.

ههروهها وتیشى:» بهدوو پسوڵه ساختهکارییهکه کراوه بهپسوڵهیهک و پاره وهرگیراوه، بهتهواوى دراوه بهشۆفێرهکان بهپسوڵهیهکى دیکهو بۆ حکومهت نێردراوه بهڕێژهیهکى زۆر کهمتر لهپاره حهقیقییهکهى».

هاوکات، قهبارهى ئهو ساختهکارییهى کهکراوه بهوتهى سهرۆکى دهستهى دهستپاکى لهنێوان (15) بۆ (20) ملیار دینار خهمڵێنراوه، ئهگهر ههیه ژمارهکان کهم و زیاد بکهن.

سهرۆکى دهستهى دهستپاکى ههرێمى کوردستان ئهوهشى روونکردهوه کهدواى کۆتاییهاتنى لێکۆڵینهوه دۆسیهکان ئاراستهى دادگا دهکرێت بۆ بڕیاردان لهسهرى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار