مه‌سرور بارزانى: سوورین له‌سه‌رجێبه‌جێکردنى چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى کۆبووه‌و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى شوباتى 2021، لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى کۆبونه‌وه‌و تێیدا جه‌خت له نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى کرایه‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌ى باڵاى چاکسازى:
نوسینه‌گه‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنی( یاساى چاکسازى له موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان و خانه‌نشینی)، له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرا.
سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئامانج له چاکسازى هێنانه‌دى دادپه‌وه‌رى و پاراستنى مافى خه‌ڵکى شایسته‌یه. دوپاتیشى کرده‌وه که چاکسازى پرۆسه‌یه‌کى به‌رده‌وامه و سه‌رجه‌م که‌رته‌کان ده‌گرێته‌وه و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش سوره له سه‌ر درێژه‌دان به چاکسازیى کارگێڕیى و دارایى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و به‌فیڕۆدانى سامانى گشتی.
ئه‌وه‌ش ئاشکراکرا، له کۆبوه‌نه‌وه‌که‌دا عه‌بدولحه‌کیم خسره‌و سکرتێرى لیژنه‌ى باڵاى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى خسته‌ڕو.
لاى خۆشییه‌وه، وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان به پێى تایبه‌تمه‌ندی، ڕاپۆرتى خۆیان سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچونه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی، به ژماره و زانیارى پێویست پێشکه‌ش کرد، که تایبه‌ت بو به بابه‌ته‌کانى په‌یوه‌ندیدار به موچه و ئیمتیازات و خانه‌نشینى و ڕێکخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى ڕوتین له فه‌رمانگه و داموده‌زگاکانى حکومه‌تدا .
دواى گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بڕیاردرا ژماره‌یه‌ک ڕاسپارده بخڕێنه به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى ته‌واوکردنى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی.
