وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم پاره‌ى کرێى خوێندنى که‌سوکارى شه‌هیدان خه‌رج ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى ھه‌رێم رایگه‌یاند، قه‌رزى کرێى خوێندنى که‌سوکارى شه‌ھید و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى خه‌رج ده‌کرێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر خه‌رجکردنى بڕى زیاتر له 19 ملیار دینار به مه‌به‌ستى دانه‌وه‌ى قه‌رزى کرێى خوێندنى کوێ و کچى شه‌ھید و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى به شێوه‌ى نه‌قد.
وه‌زاره‌تى دارایى ھه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئه‌و خه‌رجکردنه ساڵه‌کانى (٢٠١٦-٢٠١٧)(٢٠١٧-٢٠١٨) (٢٠١٨-٢٠١٩) ده‌گرێته‌وه و گوژمه‌ى خه‌رجکراو له‌سه‌ر بودجه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان ده‌بێت، ده‌شڵێت، "به مه‌رجێک کارنه‌کاته سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار