مسته‌فاى سه‌ید قادر: به‌بارودۆخێکى هه‌ستیارى دارایدا تێده‌په‌ڕین
"دۆخى سیاسى ده‌خوازێت لایه‌نه‌کان له بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌کاندا یه‌ک هه‌ڵوێستبن"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" به بارودۆخێکى سیاسى و دارایى و ئابوورى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕین و پێویستمان به رێککه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى سیاسى گشتگیر".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى شوباتى 2021، نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا سه‌ید قادر پێشوازى له جه‌یمس سورنتۆن کونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له هه‌رێم و راوێژکارى تایبه‌ت بۆ کاروبارى به‌رگرى به‌ریتانیا کرد.
مسته‌فا سه‌ید قادر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا رایگه‌یاند:"له ئێستادا هه‌رێمى کوردستان به بارودۆخێکى سیاسى و دارایى و ئابوورى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت سه‌ربارى قه‌یرانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، که کاریگه‌رى ته‌واوى له‌سه‌ر ته‌ندروستى و گوزه‌رانى خه‌ڵک و بارى ده‌رونیان کردووه، هه‌موو پێویستمان به رێککه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى سیاسى گشتگیر بۆ تێپه‌راندنى دۆخه‌که."
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "دۆخى سیاسى هه‌رێمى کوردستان ده‌خوازێت پارته سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌کاندا یه‌ک هه‌ڵوێستبن."
لاى خۆشییه‌وه، کونسوڵى به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، "به‌راورد به هه‌ندێک له وڵاتان، به‌شداریه‌کى زۆر و کاریگه‌ریان هه‌یه له هه‌رێم و عێراق و نوێنه‌رایه‌تى به‌ریتانیا له عێراق و هه‌رێم له ئاستێکى باڵادایه و کاره‌کان به‌رفراوانتره و کارمه‌ندى زیاتریان دامه‌زراندووه".
راوێژکارى تایبه‌ت بۆ کاروبارى به‌رگرى به‌ریتانیا له هه‌رێمیش ده‌ڵێت، "پشتیوانى چاکسازى له ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ده‌که‌ین به هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ک."
