بافڵ تاڵه‌بانى: هیچ سازشێک له‌سه‌ر کوردستانیبونى که‌رکوک ناکه‌ین
بۆ مێژوو ده‌یسه‌لمێنین ئێمه‌ین خه‌مى که‌رکوکمان له‌سه‌ر شانه و هه‌مو هه‌وڵێکیشمان له رابردودا بۆ پاراستنى خه‌ڵکه‌که‌ى بووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به بۆنه‌ى ساڵیادى "مورافه‌عه‌که‌ى مامجه‌لال" ده‌ڵێت:" هیچ سازشێک له‌سه‌ر کوردستانیبونى که‌رکوک ناکه‌ین"، ده‌شڵێت:" بۆ مێژوو ده‌یسه‌لمێنین ئێمه‌ین خه‌مى که‌رکوکمان له‌سه‌ر شانه و هه‌مو هه‌وڵێکیشمان له رابردودا بۆ پاراستنى خه‌ڵکه‌که‌ى بووه".
بافڵ تاڵه‌بانى له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بۆ جه‌ڵال تاڵه‌بانى باوکى نوسیووه:" ئه‌مڕۆ 17 ساڵ به‌سه‌ر مورافه‌عه مێژوییه‌که‌ى تۆ بۆ که‌رکوک تێده‌په‌ڕێت و ئێمه‌ش به شانازییه‌وه یادى ئه‌و ڕۆژه مێژوییه ده‌که‌ینه‌وه، یادى هه‌وڵى به‌رده‌وام و خه‌باتى بێکۆتایى تۆ ده‌که‌ینه‌وه بۆ کورد و کوردستان."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه:" له یادى ئه‌و رۆژه مێژویى و پڕ له شانازییه‌دا په‌یمانى خۆم دووپات ده‌که‌مه‌وه که هه‌میشه هه‌ڵگرى په‌یام و ڕێبازى تۆ ده‌بین. هه‌ڵگرى خه‌مى نه‌ته‌وه و زمان و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکى کوردستان بین.. مێژوى دره‌وشاوه و پێ له سه‌روه‌رى تۆ ده‌که‌ینه سه‌رمه‌شقى خۆمان و به ئومێده‌وه له داهاتو ده‌ڕوانین."
هاوکات، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ده‌شڵێت،"ده‌مه‌وێت له‌م رۆژه‌دا جه‌خت بکه‌مه‌وه که هیچ سازشێک له‌سه‌ر کوردستانیبونى که‌رکوک ناکه‌ین، بۆ مێژو ده‌یسه‌لمێنین که ئێمه‌ین خه‌مى که‌رکومان له‌سه‌ر شانه و هه‌مو هه‌وڵێکیشمان له رابردودا بۆ پاراستنى خه‌ڵکه‌که‌ى بوه و له داهاتوشدا ده‌بینه ئه‌و قه‌ڵغانه‌ى که‌رکوک و که‌رکوکییه‌کان ده‌پارێزێت."
