عه‌لى حه‌مه ساڵح نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ده‌کات
"ئه‌وه‌ى له‌سلێمانى ده‌فرۆشرێت به‌نزین نییه‌و پترۆ کیمیاوییه تێکه‌ڵى مادده‌ى ره‌ساس ده‌کرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نامه‌یه‌کدا که‌ئاڕاسته‌ى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کردووه ده‌ڵێت:" ئه‌و سوته‌مه‌نییه له‌سلێمانى ده‌کرێته ئۆتۆمبیل به‌نزین نیه، به‌ڵکو پترۆ کیمیاوییه له‌گه‌ڵ به‌رزکه‌ره‌وه‌ى ئۆکتان تێکه‌ڵده‌کرێت و به‌ناوى دروستکردنى به‌نزینه‌وه ده‌فرۆشرێت که "بڕێکى زۆر مادده‌ى ره‌ساسى تێدایه ده‌بێته ھۆى دروستبوونى شێرپه‌نجه".
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نامه‌یه‌کدا که‌ئاڕاسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانى کردوه ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى له سلێمانى ده‌کرێته ئۆتۆمبیل به‌نزین نیه، پترۆ کیمیاوى و به‌رزکه‌ره‌وه‌ى ئۆکتان تێکه‌ڵده‌کرێت و به‌ناوى دروستکردنى به‌نزینه‌وه ده‌فرۆشرێت، به‌دڵنیایى ئه‌مه به‌نزین نیه، دڵنیاش بن ئه‌وه‌ى له ئێرانیشه‌وه دێت ھه‌ر به‌نزین نیه‌و ھه‌مان تێکه‌ڵکردنه! ئه‌م تێکه‌ڵکردنه بڕێکى ئێجگار زۆر مادده‌ى ره‌ساسى تێدایه ده‌بێته ھۆى دروستبوونى شێرپه‌نجه".
بیست گۆڕه‌پانى گه‌وره‌ى سوته‌مه‌نى و تێکه‌ڵکردن و دروستکردنى به‌نزین له تانجه‌رۆ بونیان هه‌یه بۆ سێ ملیۆن دۆلارى چه‌ند که‌سێک ھه‌زاران که‌س توشى شێرپه‌نجه بێت
په‌یوه‌ست به‌شوێن و چۆنیه‌تى دروستکردنى ئه‌و ماده‌یه‌ش باسى له‌وه‌کردوه، "بیست گۆڕه‌پانى گه‌وره‌ى سوته‌مه‌نى و تێکه‌ڵکردن و دروستکردنى به‌نزین له تانجه‌رۆ بونیان هه‌یه، که مۆڵه‌تى ھیچ شوێنێکیان نیه و له‌ژێر ھیچ چاودێریه‌کیشدا نیه، ئایا ده‌کرێت گۆڕه‌پانى دروستکردنى به‌نزین بێ مۆڵه‌ت و بێ چاو‌دێر بێت، به‌ڵام سه‌رتاشخانه بێ مۆڵه‌ت کارناکات! ئایا به‌نزین به‌م شێوه دروستده‌بێت، قه‌باره‌ى قازانجى ئه‌م بازرگانى ھێنانى پترۆکیمیاوى و تێکه‌ڵکردنه نزیکه‌ى سێ ملیۆن دۆلارى مانگانه‌یه ئایا ده‌کرێت بۆ سێ ملیۆن دۆلارى چه‌ند که‌سێک ھه‌زاران که‌س توشى شێرپه‌نجه بێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى نرخى به‌نزینى بازرگان‌یش ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه "ئه‌وه‌ى ڕێگا بۆ ئه‌م تاوانه خۆشده‌کات ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ: به‌نزینى بازرگانى سلێمانى له ھه‌مو جیھان ھه‌رزانتره، به‌نزینى بازرگانى به‌نرخى بۆرسه ده‌فرۆشێت ھه‌رزان گرانى نیه، ..... له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسى به‌نزینه‌دا به‌شێک له کارگه گه‌وره‌کانى سنورى سلێمانى فلته‌ره‌کانیان ده‌کوژێننه‌وه‌و ماده‌ى ره‌ساس به‌دوه‌رى ئه‌م شاره‌دا په‌خش ده‌که‌ن و ئێستاش ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ى توشبوانى شێرپه‌نجه زیادده‌بن".
عه‌لى حه‌مه ساڵح به‌دواداچونه‌کانى حکومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به "بێ ئه‌نجام" ناوده‌بات و داوا ده‌کات پلانى جێگره‌وه جێبه‌جێبکرێت ئه‌ویش خۆى ده‌بینێته‌وه له‌به‌رهه‌مهێنانى به‌نزین له‌لایه‌ن ئه‌و دو پاڵاوگه‌یه‌ى نه‌وتى خاو بۆ ھه‌رێمى کوردستان ده‌پاڵێون و به‌نزین و ھه‌مو جۆره به‌رھه‌مێکى دیکه‌ى نه‌وتى به‌رھه‌م دێنن.
عه‌لى حه‌مه ساڵح: بڕیارده‌رو حاکم له‌م ناوچه‌دا ھاوسه‌رۆکانن، مه‌به‌ستمه بکه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌کى مێژویی
هاوکات، عه‌لى حه‌مه ساڵح جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که " ئامانجى نوسینى ئه‌م نامه بۆ ھاوسه‌رۆکان ئه‌وه‌یه پێشتر چه‌ندین جار ھه‌وڵى ئه‌وه‌مداوه ڕێگرى له‌م تاوانه بکرێت ئه‌نجامى نه‌بوه و واقعێک ھه‌یه ئه‌وه‌ى ئێستا بڕیارده‌رو حاکمه له‌م ناوچه‌دا ھاوسه‌رۆکانن، له پێناوى ته‌ندروستى خه‌ڵک مه‌به‌ستمه بکه‌ونه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌کى مێژویی".
ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که له‌ماوه‌ى رابردوشدا ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ى له‌باره به‌هه‌ده‌ردانى ده‌یان ملیۆن دۆلار له خاڵه سنورییه‌کان و پاڵاوگه‌کانى نه‌وت بڵاوکرده‌وه و به‌وته‌ى خۆى له‌لایه‌ن حکومه‌ت و داواکارى گشتى هه‌رێمه‌وه ئه‌و دۆسیانه به‌دواداچونیان بۆ نه‌کراوه.
