تورکیا هێزێکى سه‌ربازى به چوار کۆپته‌ر له چیاى گاره‌ى دهۆک دابه‌زاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى تورکیا بۆ جارى یه‌که‌م به چوار فڕۆکه‌ى ھه‌لیکۆپته‌ر ھێرش ده‌کاته سه‌ر باره‌گاکانى په‌که‌که له ناو خاکى باشوورى کوردستان و هێزى له چیاى گاره دابه‌زاند که سنورى پارێزگاى دهۆکه.
زاگرۆس ھیوا، وته‌بێژى کۆما جڤاکێن کوردستانێ (که‌جه‌که) راگه‌یاند: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى تورکیا به فڕۆکه‌ى ھه‌لیکۆپته‌ر له ناو خاکى باشوورى کوردستان له دوو شوێن ھێرشیان ئه‌نجامداوه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له کاتژمێر 3ى به‌ره‌به‌یانى بۆردومانى ئه‌و دوو شوێنه‌یانکردووه له چیاى گاره له سنوورى ناحیه‌ى چه‌مانکێ و دواتر نزیک چیاى پیرس سه‌ر به ناحیه‌ى دینارته".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که نازانرێت ھێزه‌که له‌و دوو شوێنه ماونه‌ته‌وه یان گه‌راونه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار