له‌بادینان شه‌ڕێکى قورس به‌رێوه‌ده‌چێت
رۆژ نیوز: گه‌ریلا به‌توندى وه‌ڵامى سوپاى تورکیا ده‌داته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا ناردنى هێزێکى سه‌ربازى بۆ چیاى گاره راگه‌یاند، میدیاى نزیک پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئاشکراى ده‌کات که "له‌بادینان شه‌ڕى قورس به‌رێوه‌ده‌چێت و گه‌ریلا به‌توندى وه‌ڵامى سوپاى تورکیا ده‌داته‌وه".
ئه‌مڕۆ میدیاى رۆژ نیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویکرده‌وه که "هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامى هێرشه‌کانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک ده‌ده‌نه‌وه له ده‌ڤه‌رى بادینان و شه‌ڕى قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
کاتژمێر 03:00ى به‌ربه‌یانى ئه‌مڕۆ، سوپاى تورکیا به فڕۆکه و هێلیکۆپته‌رى جه‌نگیی، به چڕیى بۆردوومانى (پرزێ، به‌رگاره، سیانه)ى له چیاى گاره‌ى ده‌ڤه‌رى بادینان کرد.
دواتر، سوپاى تورکیا ژماره‌یه‌کى زۆر له سه‌ربازه‌کانى له مه‌یدانى سیانه‌ى چیاى گاره دابه‌زاندووه‌و له‌ئێستادا پێکدانانى له‌نێوان گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌و تورکیا به‌رده‌وامه.
هێزه‌کانى گه‌ریلا وه‌ڵامى هێرشه‌که‌یان دایه‌وه و هێلیکۆپته‌ره‌کان به ناچاریى ناوچه‌که‌یان به‌جێبهێشت، به‌ڵام له‌نێوان سه‌ربازانى سوپاى داگیرکه‌رى تورک و گه‌ریلاکانى کوردستان شه‌ڕێکى قورس ده‌ستپێکرد.
به‌پێى دوایین زانیارییه‌کان شه‌ڕه‌که تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
