هاوڵاتى زانیارى نوێ له‌سه‌ر پێکدادانى گه‌ریلاو سوپاى تورکیا بڵاوده‌کاته‌وه
"هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى تورکیا ناچار کراون دووربکه‌ونه‌وه له‌ترسى خستنه‌خواره‌وه‌یان"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى کاتژمێرى 3ى شه‌و سوپاى تورکیا چیاى گاره‌ى بۆردومان کرد، له‌ئه‌ندامى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى گه‌ریلا هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى تورکیا ناچار کراون دووربکه‌ونه‌وه له‌ترسى خستنه‌خواره‌وه‌یان.
سوپاى تورکیا له‌کاتژمێر 3ى شه‌وه‌وه، به توندى چیاى پیرێز و به‌رى گارا بووردمان ده‌کات، پاشان به هه‌لیکۆپترى کۆبرا هێرش ده‌کات و ئه‌و دووڤه‌ره بۆردمان ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بۆردمانى هه‌لیکۆپترى کۆبرا، به هه‌لیکۆپترى سکۆرسکى له‌شکر(هێزى سه‌ربازى) داده‌به‌زێنێت.
له چیاى پیرێز و به‌رى گارا له به‌رده‌وامى پێکدادانه‌کاندا، دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گه‌ریلا، هه‌لیکۆپته‌ره‌کان ناچار ده‌کرێن دوور بکه‌ونه‌وه‌و شه‌ر و پێکدادان هێشتا به‌رده‌وامه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار