له‌بازگه‌ى تاسوڵجه شه‌ڕ له‌نێوان هێزێکى سه‌ربه شێخ جه‌عفه‌رو ئاسایش‌دا رووده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له بازگه‌ى تاسڵوجه شه‌ڕ له‌نێوان هێزى ئاسایش و هێزێکى سه‌ر به جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان روویداوه‌و چه‌ند ئاسایشێک بریندار بوون.
هێزێکى شێخ جه‌عفه‌ر له بازگه‌که ویستوویه‌تى تێپه‌ڕێت و ده‌نگه ده‌نگ دروستووبووه‌و په‌ره‌ى سه‌ندووه بۆ (شه‌ڕه ته‌قه) له‌گه‌ڵ ئاسایشى بازگه‌که، چه‌ند که‌سێکیش برینداربوون.
هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى کرد به هێزه‌کانى سه‌ر به شێخ جه‌عفه‌ره‌وه، سه‌ره‌راى پشتراستکردنه‌وه‌ى رووداوه‌که، ئاماژه‌ى به هیچ زانیارییه‌کى دیکه نه‌کرد.
بازگه‌ى تاسلوجه گه‌وره‌ترین بازگه‌ى سلێمانییه ده‌که‌وێته ١٥ کیلۆمه‌تر باشوورى رۆژئاواى سلێمانیه‌وه‌و له‌سه‌ر ڕێگاى که‌رکوکه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار