پێغه‌مبه‌ر و ژنان... ژنانى پێغه‌مبه‌ر
کتێب
6 ساڵ لەمەوپێش
شوان ئه‌حمه‌د
کتێبى سێ نوسهرى مه‌غریبى هه‌ن که تاکۆتاییهکانى سه‌ده‌ى ڕابردوو (19٩8)، سانسۆرکرابوون و بڵاوکردنه‌وه‌و ده‌ستاو ده‌ستپێکردنیان له‌وڵاتى خۆیاندا یاساغ بوو.
کتێبه‌کانیش ئه‌مانه‌بوون:
یه‌که‌م- ئایدیۆلۆژیاى هاوچه‌رخى عه‌ره‌بى (1967)- عه‌بدوڵڵا عهرهوهى (وه‌ک بیرمه‌ندێک)
دووه‌م- نانى ڕووت (198٢)- محه‌مه‌د شوکرى (وه‌ک ئه‌دیبێک)
سێیه‌م- ژنى سیاسی، پێغه‌مبه‌ر و ژنان (1987)- فاتیمه ئهلمهرنیسى (وه‌ک کۆمه‌ڵناس و فێمێنیستێک)
ئه‌م سێ نوسه‌ره ناودارهى وڵاتى مه‌غریب، زۆربه‌ى زۆرى به‌رهه‌مه‌کانیان به‌زمانى فه‌ره‌نسى نوسیوه‌و له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى چاپى عهرهبیهکهیاندا، ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵات ڕێیان لهبڵاوبوونهوهیان گرتووه.
کتێبى یه‌که‌میان به‌بیانووى (سیاسى و ئایدیۆلۆژی)، دووه‌میان به‌پاساوى (ئه‌خلاقی) و سێهه‌میشیان به به‌هانه‌ى (ئایینی)
فاتیمه ئهلمهرنیسى (1940-2015) به‌نوسینى چه‌ند کتێبێکى گرنگى ڕه‌خنه‌یی، توانى به‌تیشک خستنه سه‌ر دۆخى ژن له‌کۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى و ئیسلامی‌دا، په‌رده له‌سه‌ر ڕووى دنیایه‌ک خه‌وشى مێژوویى هه‌ڵبماڵێت. وه‌ک کۆمه‌ڵناسێکى ورد‌و به‌سه‌لیقه، توانى ده‌ست له‌سه‌ر برین و له‌سه‌ر چاوگى کێشه موزمینهکانى ژن دابنێت، ئه‌ویش بهسهفهرکردنێکى دورودرێژ به‌ناو مێژووى عه‌ره‌ب و ئیسلامدا. هه‌ر له‌و قۆناغه‌ى مێژوونوسانى ئیسلام (بهجاهیلی) ناوزه‌دى ده‌که‌ن، تا مێژووى هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵه‌ى ئیسلام.
گرنگترین کتێبێکیشى له‌و بواره‌دا (پێغه‌مبه‌ر و ژنه- که‌ساڵى 1987) به‌زمانى فه‌ره‌نسى چاپ بووه. من چاپه عهرهبیهکهیم له‌به‌رده‌ستدایه (فاگمه المرنیسی: الحریم السیاسى - النبى والنساو - ترجمه: عبدلهادى عباس- دار الحصاد، دمشق- الگبعه الپانیه، 1993
ئه‌م کتێبه جگه لهسانسۆرکردنى به ڕه‌سمى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌تا ئێستاش له‌لایه‌ن پیاوانى ئایینى و ئیسلامى ئسوڵى و هێزه کۆنه‌په‌رست و کۆنزێر ڤاتیڤهکانهوه، په‌لامارده‌درێت. ئه‌گه‌رچى کتێبه‌که به‌گشتى و لهناوهڕوکدا، دژى دین نیه‌و سه‌نگه‌ر له‌ئیسلام ناگرێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هۆشیارى و دنیابینى ته‌قلیدى موسڵماناندا ناکۆکه‌و کێشه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى حیجاب و باڵاپۆشى ژناندا هه‌یه.
ئه‌و قسانه‌ى ئه‌دۆنیس له کتێبى (ئیسلام و توندوتیژی)دا سه‌باره‌ت به‌ئایین و ئیسلام (به‌تایبه‌تی) ده‌یانکات، ده‌یان جار توندتر و زبرترن له‌وه‌ى له (پێغه‌مبه‌ر و ژنانی)، فاتیمه ئهلمهرنیسیدا هاتووه.
بهبڕواى ئه‌دۆنیس ئیسلام نه‌ک هه‌ر ژنى دیل و کۆیله کردووه، به‌ڵکو (ژنى کوشتووه). یاخود به‌پیتى درشت ده‌نوسێت»له ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا بیرۆکه‌ى مرۆڤ و ڕێزى مرۆیى بونیان نییه... یه‌که‌م دوژمنى ژن پیاو نییه، ئایین یه‌که‌م دوژمنیه‌تی. به‌تایبه‌تیش ئایینى هه‌ره تاکخودا، واته ئیسلام» بۆ زانیارى زیاتر بڕوانه«ئیسلام و توندوتیژی- گفتوگۆى نێوان ئه‌دۆنیس و حووریه عه‌بدولواحید- مه‌نسوور ته‌یفورى لهفهرنسیهوه کردوویه به‌کوردی- غه‌زه‌لنووس، چاپى یه‌که‌م، 2016.
مامه‌ڵه‌کردنى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام له‌گه‌ڵ ژنه‌کانى و سه‌ربورده‌ى ژنانى پێغه‌مبه‌ر و زۆرى ژماره‌یان، هه‌میشه بابه‌تێکى حازربه‌ده‌ست بووه بۆ خۆرهه‌ڵاتناسان و ڕه‌خنه‌گرانى ئیسلام، تا بیکه‌نه به‌ڵگه‌و به‌هانه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌سوک سه‌یرکردنى ژن له‌ئیسلامدا و وێناکردنى محه‌مه‌دیش، وه‌ک کاره‌کته‌رێکى شه‌هوانى ... هتد.
ڕه‌نگه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى به‌و نه‌فه‌سه‌وه نوسرابن، زۆربن و له ژماردن نه‌یه‌ن.. ئه‌وانه‌ش وه‌ک پاکانه و به‌رگرییه‌ک له‌محه‌مه‌د و ئیسلام و پایه‌و مه‌قامى ژن لاى موسڵمانان نوسرابێت، له‌وانه که‌مترنه‌بن (ژنانى پێغه‌مبه‌ر- لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان پێغه‌مبه‌ر و هاوسه‌ره‌کانی)، نمونه‌یه‌کى ئه‌و جۆره نوسینانه‌یه که لهنوسینى محه‌مه‌د فارس ئهلجهمیلهو ساڵى 201٤ چاپى یه‌که‌مى له‌به‌یروت بڵاوکراوه‌ته‌وه. نوسه‌ره‌که‌ى پسپۆڕه له‌مێژووى شارستانیه‌تى ئیسلامى له‌زانکۆى شاسعود.
ئه‌لجه‌میل به‌درێژایى (244)لاپه‌ڕه، (نۆ) له‌ژنانى پێغه‌مبه‌رمان پێده‌ناسێنێ: (ئه‌سڵ و فه‌سڵیان، له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تى شوکردنیان به پێغه‌مبه‌ر و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌کترى و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیان بهمحهمهدیشهوه، وه‌ک هاوسهریا.
ئه‌و نۆژنهش ئه‌مانه‌ن:
(سوده‌ى کچى زه‌معه، عایشه‌ى کچى ئه‌بوبه‌کرى سدیق، حهفسهى کچى عومه‌رى کوڕى خه‌تاب، ئوم سه‌له‌مه‌ى مهخزومیه، جوێرییه کچى حارس، زهینهبهى کچى جه‌حش، سهفیهى کچى حویی، ئوم حه‌بیبه‌ى کچى ئه‌بو سوفیان، مه‌یمونه‌ى کچى حارس)
شتێک که له‌م مهسهلهیهداو له‌م کتێبه‌دا سه‌یره‌و جێى سه‌رنجه (جگه له ژماره زۆرى هه‌موو ئه‌و ژنانه)، ئیره‌یى و به‌ندوباوى نێوانیانه ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کامیان زیاتر دڵى پێغه‌مبه‌ر ڕ‌ازى که‌ن و له‌به‌رچاوتر و پهسهندکراوتربن.
هه‌ربۆیه له‌کۆتایى کتێبه‌که‌دا نوسه‌ر نزیک به په‌نجا لاپه‌ڕه‌یه‌ک، بۆ ئه‌و بابه‌ته ته‌رخان ده‌کات. کاتێک ڕووداوى یاخود کێشه‌ى هه‌نگوینه‌که ده‌خوێنینه‌وه (وه‌ک ئه‌وه‌ى واقیدى باسى ده‌کات)، تێده‌گه‌ین ژنانى پێغه‌مبه‌ریش لهودهوروزهمانهدا، وه‌ک هه‌ر ژنانێکى تر ڕه‌فتاریان کردووه‌و هه‌مان هه‌ڵوێستى ئه‌و ههوێیانهیان هه‌بووه که لهساوپهناى ههرپیاوێکدابن.
کێشه‌ى هه‌نگوینه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ى عائیشه‌ى کچى ئه‌بوبه‌کر و خۆشه‌ویسترین و ئازیزترین هاوسه‌رى پێغه‌مبه‌ر ده‌یگێڕێته‌وه، به‌مجۆره‌یه:»هه‌رچى جارێک پێغه‌مبه‌رى خوا خۆى کردبێت به‌لاى ئوم سه‌له‌مه‌دا، ماوه‌یه‌کى زۆر لاى ماوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش عائیشه‌ى نیگه‌ران کردووه، بۆیه هاتووه ده‌رده دڵى لاى حهفسهى کچى عومه‌رى خه‌تاب کردووه. ئه‌وان هه‌ردووکیان وایان زانیوه، زۆر مانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر لاى ئوم سه‌له‌مه ئه‌وه‌یه، ناوجێگایى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئاوێزانى ده‌بێت. به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌رده‌که‌وێت ، مانه‌وه‌که‌ى شتێکى تره‌و په‌یوه‌ندى به‌هه‌نگوین خواردنه‌وه هه‌یه. هه‌رچى جارێک پێغه‌مبه‌ر چووبێته لاى ئوم سه‌له‌مه، هه‌نگوینى به‌ش داوه. کاتێکیش به‌ڕاستى مه‌سه‌له‌که ده‌زانن، ئه‌وه‌نده‌ى تر غیرهدهکهن و بڕیارده‌ده‌ن، ئه‌وه له‌ئوم سه‌له‌مه تێک بده‌ن. بۆیه هه‌ردووکیان ڕێک ده‌که‌ون هه‌رکات محه‌مه‌د هاته‌لایان و سه‌ره‌یان بوو، ئه‌وا پێى بڵێن بۆنت لێدێ. پێغه‌مبه‌ریش هیچ شتێکى ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و قسه‌یه‌ى له‌به‌ر دڵ گران نه‌بووه که پێى بوترێت، بۆنت لێدێت. هه‌ردووکیان ڕێک ده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هه‌ر نزیکیان که‌وت پێێ بڵێن: بۆنى شتێکت لێدێت. سه‌روه‌ختێک ده‌چێته لاى عائیشه‌و لێى نزیک ده‌بێته‌وه، عایشه پێى ده‌ڵێت: بۆنى شتێکت لێدێت، محه‌مه‌دیش ده‌ڵێت: بۆنى هه‌نگوینه، هى ماڵى ئوم سه‌له‌مه‌یه. دواتریش که‌ده‌چێته لاى حه‌فسه، هه‌مان شتى پێده‌ڵێت. دواى ئه‌وه ڕووده‌کاته ماڵى ئوم سه‌له‌مه‌و ئه‌ویش هه‌نگوینى بۆ دێنێ، پێغه‌مبه‌ریش پێى ده‌ڵێت: لاى به، حه‌زم پێى نییه«.
هه‌رچه‌نده کتێبه‌که‌ى ئه‌لجه‌میل ده‌رباره‌ى هاوسه‌رانى پێغه‌مبه‌ر تۆمار و سهردێکى مێژووییه، به‌ڵام شتى زۆر وردوو تایبه‌تى تێدایه، بۆ ئاگاداربوون له‌ژیانى ڕۆژانه‌ى پێغه‌مبه‌ر و ژنه‌کانى و گێرمه‌و کێشمهى نێوانیان.
ئه‌وانه‌ى به‌ته‌ماى خوێندنه‌وه‌ى کتێبه‌که‌ى فاتیمه ئهلمهرنیسى هه‌ن (پێغه‌مبه‌ر و ژنان)، چاکتروایه سه‌ره‌تا به‌خوێندنه‌وه‌ى (ژنانى پێغه‌مبه‌ر)ى محه‌مه‌د فارس ئه‌لجه‌میل ده‌ست پێبکه‌ن، چونکه هه‌م بهرچاوڕوونتردهبن و هه‌م له‌ماجه‌راى ڕووداوه‌کان تێده‌گه‌ن و هه‌م له‌و ڕهخنهناش حاڵى ده‌بن کهئهلمهرنیسى لهترادسیۆنى ئیسلامى و له‌پێگه‌ى ژنى ده‌گرێت له‌کۆمه‌ڵگه‌ى موسڵماناندا.