کۆبونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆک حزبه‌کان ده‌ستى پێ‌کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لایه‌نه سیاسییه‌کان له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021، کاتژمێر 11:30 خوله‌ک کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ستیپێکرد.
هه‌ریه‌که فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى یه‌کگرتوو و عه‌لى باپیر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى و محه‌ممه‌د حاجى مه‌حموود، سکرتێرى حیزبى سۆسیالست ، ئایدن مه‌عروف له پێکهاته‌ى تورکمان و ئانۆ جه‌وھه‌ر له پێکهاته‌ى کریستیانه‌کان به‌شدارن.
کۆبونه‌وه‌که تایبه‌ته به دۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت پاش رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداو په‌سه‌نکردنى بودجه‌ى عێراق، بڕیاره دواى ته‌واوبونى کۆبونه‌وه‌که راگه‌یه‌ندراوێک له‌باره‌ى ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که بڵاوبکرێته‌وه.