‌دادگایه‌کى به‌ریتانیا کوردێکى به‌20 ساڵ زیندانی سزا ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



کاوه‌ ڕه‌ش.به‌ریتانیا
دواى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى به‌ربڵاو و چه‌ندین دانیشتنى داداگا له‌مه‌ر که‌یسى کوشتن و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ژنێکى ته‌مه‌ن 32ساڵ، ڕۆژى حه‌وتى نیسان، ده‌سته‌ى دادوه‌ران به‌کۆى ده‌نگ سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تاى و لانى که‌م 20ساڵیان سه‌پاند، به‌سه‌ر ئه‌زام مه‌نگوڕى ته‌مه‌ن24ساڵ که‌ کوردێکى باکورى عێراقه‌.

ئه‌زام مه‌نگوڕى  دواى ئه‌وه‌ى له‌شه‌وێکدا ده‌که‌وێته‌ دواى (لۆرین کۆکس)ى ته‌مه‌ن ٣٢ساڵ، کاتێک له‌ده‌ره‌وه‌ بووه‌ بۆبه‌سه‌ر بردنى پشوى هه‌فته‌ له‌سێپته‌مه‌رى ٢٠٢٠ دیارنامێنێت. له‌سه‌ر  کوشتن و بێ  سه‌روشوێن بونى لێکۆڵینه‌وه‌کانى پۆلیس، له‌گه‌ڵ کوردێک ده‌ستى پێکردو دواتر ئاشکرا بوو، که‌کوژراوه‌و به‌شێک له‌ جه‌سته‌ى له‌ کۆڵانێکى نزیک ئه‌و ئه‌وشوقه‌ى تێدا کوژراوه‌  خرابوه‌ نێو ته‌نه‌که‌ى خۆڵه‌وه‌.  پاشماوه‌ى پارچه‌کانى دیکه‌ى جه‌سته‌شی، له‌دوورى ٩کیلۆمه‌تر له‌شارى ئێکسێته‌ر و له‌ناوچه‌کى دارستان شاردرابۆوه‌.

‎ئه‌زام مه‌نگوڕى که‌په‌ناخوازێکى شکستخواردوى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه‌، نکۆڵى له‌کوشتنى ئه‌و ژنه‌ کردوه‌، به‌ڵام دانى به‌وه‌دا ناوه‌ که‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌کارهێناوه‌و بڕێکى زۆر کحولى خواردۆته‌وه‌، پاشان سێکسیان پێکه‌وه‌ کردوه‌، دواتر ئه‌و ژنه‌ که‌ناوى (لۆرین کۆکس)ه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.
‎به‌پێى گێڕانه‌وه‌کانى بۆ دادگا ده‌ڵێ; ته‌نها ئه‌وه‌م له‌یاده‌ که‌وه‌ک کابوسێک وابوو، کاتێک  بینیویه‌تى ئه‌و ژنه‌ مردوه‌. ده‌ڵێ هه‌ستم کرد جه‌سته‌ى زۆر سارد بوو، بۆیه‌ منیش ڕام کێشایه‌ سه‌ر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌م، هه‌رچه‌نده‌ ده‌مزانى گیانى له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام گوتم ڕه‌نگه‌  به‌خه‌به‌ر بێیته‌وه‌.

‎له‌درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌کانى ده‌ڵێ، توشى شۆک بوه‌ نه‌یزانیوه‌ چى بکات بۆیه‌ چه‌ند ڕۆژیک لاشه‌که‌ى له‌ژوره‌که‌یدا هێشتۆته‌وه‌ پاشان کردویه‌تى به‌ حه‌وت پارچه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئاسانى پارچه‌کانى جه‌سته‌ى بشارێته‌وه‌ له‌چه‌ند شوێنێک و ناو دارستانێکى نزیک شارى ئێکسێته‌ر.

‎دۆکتۆرو پسپۆڕه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ى جه‌سته‌، نه‌یان توانیوه‌  هۆکارى مردنى ئه‌و ژنه‌ پشت ڕاست بکه‌نه‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و ماوه‌ درێژه‌ى له‌نێوان مردن و دیارنه‌مانى  ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌یدا هه‌بوه‌

مه‌نگوڕى که‌دانیشتوى دارتماوس، بووه‌ له‌ ستۆک ئۆن ترێنت،  به‌کۆى بڕیارى ده‌سته‌ى سوێندخۆران، له‌ دادگاى ئێکسته‌ر کراون، به‌ تاوانى کوشتن و ده‌ستدرێژێژى و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ئه‌و خانمه‌ ئینگلیزه‌ تاوانبار ناسێندرا، دواى ئه‌وه‌ى خۆى دانى نابه‌ شاردنه‌وه‌ى پارچه‌کانى جه‌سته‌یى قوربانیه‌که‌و به‌خاکسپاردنى به‌شێوه‌یه‌کى نایاسا.

دادوه‌ر گارنهام ده‌ڵێ: که‌پێویسته‌ به‌لایه‌نى که‌مه‌وه‌ 20 ساڵ له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌.

مه‌نگوڕى پێش ئه‌وه‌ى لاشه‌ى خاتوو (کۆکس)له‌ت له‌ت بکات، جه‌سته‌که‌ى له‌ژێر  ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌ى بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌ هێشتبۆوه‌ وه‌ک له‌کامێراکانى چاودێرى تۆمار کراوه‌، مه‌نگوڕى دواى هه‌فته‌یه‌ک له‌فرۆشگاکان، پێداویستى تایبه‌ت وه‌ده‌ست ده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت لاشه‌که‌ى پارچه‌پارچه‌ بکات و به‌ئاسانى بیشارێته‌وه‌.

له‌ کاتى خوێندنه‌وه‌ى سزادانه‌که‌دا،  دادوه‌ر، به‌مه‌نگوڕى گوت: تۆ کۆتاییت به‌ژیانى ژنێکى گه‌نج و چالاک و زیره‌ک هێناوه‌و هه‌موو ژیانت لێ سه‌ندۆته‌وه‌، ئه‌و وتی: تۆ که‌سێکى ترسنۆکیت له‌وه‌ی، نه‌ت ویستوه‌ ڕاپۆرتى مردنى ئه‌و خانمه‌ بده‌یت به‌پۆلیس و هه‌وڵت داوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌که‌ت، که‌ئه‌مه‌ش خزمه‌تى تۆى نه‌کردوه‌و بۆته‌ هۆى ئازارو زیانى زۆر به‌خێزان و هاوڕێکانى خانمه‌ کۆکس.
خێزانى خاتوو کۆکس، هه‌شت ڕۆژ، به‌هیواى گه‌ڕانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانى بێ ئاکامیان چه‌شتوه‌، له‌کاتێکدا تۆ له‌سه‌ر جێگاکه‌ت دانشتبوییت و بڕیارت داوه‌، چۆن و به‌ باشترین شێوه‌، خۆت ده‌ربازبکه‌یت له‌به‌رپرسیارێتى تاوانه‌که‌ت.
به‌پێى ئاماژه‌ پێدانى  دادوه‌ره‌که‌ ده‌ڵێ، ڤیدیۆیه‌ک که‌مه‌نگوڕى خۆى دروستى کردوه‌و بڵاوى کردۆته‌وه‌ چه‌ندکاتژمێرێک دواى کوشتنه‌که‌ وانیشان ده‌دات تاونبار گوێ بۆ مۆسیقا ده‌گرێت و دوکه‌ڵى نێرگه‌له‌ به‌با ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ک هیچ ڕووى نه‌دابێت و  زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆیه‌.

 ئیلیس فالۆ، هاوبه‌شى خاتوو کۆکس، له‌ لێدوانێکیدا له‌دواى بڕیارى دادگا  ووتى "دڵى شکاوه‌، هه‌رگیز چاک نابێته‌وه‌، ئه‌و ژنه‌ ئه‌وه‌شى ووت: هیچ شتێک ئه‌و ئازاره‌ ڕاناگریت که‌ هه‌ست ده‌که‌م خۆشه‌ویسته‌که‌ى ژیانم له‌ ته‌نیشت منه‌وه‌ نییه‌.
مه‌نگوڕى که‌کوردێکى عێڕاقییه‌و له‌دیسه‌مبه‌رى ٢٠١٨ شکستى هێناوه‌ له‌دواکارى مافى په‌ناخوازییه‌که‌ى و بڕیار بووه‌ دیپۆرتى ووڵاته‌که‌ى بکرابایه‌وه‌،  داواکارى گشتى سیمۆن لاوس، مه‌نگوڕى به‌درۆزنێکى لێزان و فریووده‌ر ناوبردوه‌
به‌وه‌ى له‌دواى کوشتنى خاتوو کۆکس، سیمکارتى له‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ى به‌کارهێناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ها نیشاندانى بدات، که‌هێشتا ئه‌و کچه‌ له‌ ژیاندا ماوه‌، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ په‌یامى بۆ خێزان و هاوکار و هاوڕێکانى کۆکس ناردوه‌.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌یسه‌ ده‌ڵێن " ئه‌و که‌سانه‌ى بیانین و  هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانى تاوانى پیس و ناپه‌سه‌ند، ئێمه‌ میوانداریان  ناکه‌ین و  بێ هیچ گومانێک له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌ دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه‌.
وته‌بێژێک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت " ئه‌وله‌ویه‌تى له‌پێشینه‌یان هه‌میشه‌ پاراستنى خه‌ڵکى گشتى به‌ریتانیا ده‌بێت و سه‌لامه‌تى ئه‌وان گرینگتره‌ له‌هه‌موو شتێک. ووته‌بێژه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، که‌  چاکسازى له‌سیسته‌مى په‌نابه‌ریدا ده‌کرێت و ئه‌وکات گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌ناخوازانى شکستخواردو بۆ ئه‌وان ئاسانتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى که‌مافى مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا نییه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار