400 دادوەر و داواكاری گشتی داوایەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زیاتر لە 400 دادوەر و داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێن، بڕینی 50%ی مووچەكانیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەكان كاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان دروستكردووەو داوا دەكەن مووچەی تەواوەتیان پێبدرێت.
ئەنجومەنی دادوەری ئهمڕۆ سێشهممه، 20 نیسانی 2021، لە نوسراوەكەیدا رایگەیاند" دادوەران و داواكارانی گشتی ئەركێكی قورس و ھەستیار لەسەر شانیانەو بەھۆی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان مەترسییەكی زۆر لەسەر ژیانیان ھەیە، بڕینی 50%ی مووچەكانیشیان ھاوشێوەی پلە تایبەتەكان بووەتە مایەی نیگەرانی دادوەران و داواكارانی گشتی و رۆژانە لەسەر ئەو بابەتە داواكارییەكانیان بەرزدەكەنەوە، لەبەرئەوەی وەكو پلە تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ كراوە.
ئەنجومەنی دادوەری داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە چاو بە بڕیاری لێبڕینی مووچەی 408 دادوەر و داواكاری گشتی بخشێنرێتەوە بەو پێیەی ھیچ كارێكی تر ناكەن و بژێوی ژیانیان تەنھا لەسەر مووچەكانیانە.