سه‌رۆکى دیوانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى لێبڕینى موچه‌وه رونکردنه‌وه ده‌دات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى دیوانى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌لێبڕینه‌وه یان به‌بێ لێبڕینه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى نیسانى 2021، ئومێد سه‌باح سه‌رۆکى دیوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"ده‌مانه‌وێت ریفۆرمى ئابورى و رێگه‌کانى زیادکردنى داهات و باشترکردنى خه‌رجییه‌کان بکه‌ین رێگه‌چاره‌یان بۆ دابنێین".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن جارێکى دیکه شاندى هه‌رێم بچێته‌وه به‌غدا بۆ درێژه‌دان به دانوستانه‌کان.
ئومێد سه‌باح راشیگه‌یاند:" ئه‌مجاره گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌چێت بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، ئێمه وه‌ک هه‌رێم ئاماده‌یى خۆمان ده‌ربریوه بۆ پابه‌ندبوونى ته‌واو به جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداى په‌یوه‌ست به بودجه‌وه".
له‌باره‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینه‌وه ئاشکراى کرد، "ئه‌وه په‌یوه‌ندى به بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ئه‌مڕۆ له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باس له هێڵه گشتیه‌کانى بودجه ده‌کرێت".
له‌باره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێم و هۆکارى نه‌ناردنى بۆ په‌رله‌مان ئاشکرایکرد، "هیچ کێشه‌یه‌کى نییه و ته‌نها خه‌ریکى کۆکردنه‌وه‌ى داهاته‌کانن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کان گفتوگۆکراوه بۆ ناردنى داتاکانیان".
ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆده‌بێته‌وه و تیایدا دۆسییه‌کانى هێرشه‌کانى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و بوارى ئه‌منى هه‌رێم و ھێڵه‌گشتییه‌کانى ڕه‌شنوسى یه‌که‌مى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى ھه‌رێم و ناردنى بۆ په‌رله‌مانى کوردستان تاو توێده‌کات.