به‌م زوانه پرۆژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌کرێت
وه‌زیرى دارایى و پلاندانان ورده‌کارى داهات و خه‌رجى و قه‌رزه‌کانیان باس کردووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداو تێیدا بڕیاردرا له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا پرۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرانى دارایى و پلاندانان ورده‌کارى داهات و خه‌رجى و قه‌رزه‌کانیان باس کردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى نیسانى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان ئه‌نجامدا.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که به مه‌به‌ستى کارئاسانى و خزمه‌تکردنى هاووڵاتیان و نه‌مانى ڕووتین له داموده‌زگاکانى حکومه‌ت ، بڕیارماندا که ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌کان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ته‌کان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان و فه‌رمانگه‌کانیان له پارێزگاکان شۆڕبکرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئیشوکارى هاوڵاتییان خێراتر ڕابپه‌ڕێنرێت و خزمه‌تگوزارییه‌کان به شێوه‌یه‌کى باشتر و خێراتر بگه‌نه هاووڵاتیان، هه‌روه‌ک چۆن له هێڵه گشتییه‌کانى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م جه‌ختى له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، پاشان سه‌رۆک وه‌زیران، تیشکى خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌کانى بوارى ئه‌منى له هه‌رێمى کوردستان و ئه‌نجامى لێکۆڵێنه‌وه‌کانى هێرشى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى .
سه‌رۆک وه‌زیران ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که له گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق له په‌یوه‌ندییه‌کى به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ى سنوورێک بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دابنرێت، دووپاتیشى کرده‌وه که هه‌رێم، خوازیارى په‌یوه‌ندییه‌کى باش و دۆستانه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و سوپاسى هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به تایبه‌تى ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانى ئه‌وروپاى کرد، بۆ هاوپشتى و پشتیوانیى ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان.
ئینجا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ، سه‌باره‌ت به‌و هێرش و ده‌ستدرێژیانه‌ى ده‌کرێنه سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، ئاماژه‌ى به گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منیى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدرالى و جێبه‌جێکردنى پابه‌ندبوونه‌کانى هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تى کاراکردنى خاڵه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌کان کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کان.
له بڕگه‌ى دووه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان ، هێڵه گشتییه‌کانى ڕه‌شنووسى یه‌که‌مى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستانیان بۆ ساڵى 2021 به ژماره و داتاى پێویست له بواره‌کانى ( داهات، خه‌رجى ، قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌کان و کورتهێنان ) خسته‌ڕوو، به‌ڕه‌چاوکردنى خشته‌کانى ته‌رخانکراوى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 که ڕۆژى 12ى نیسان له ڕۆژنامه‌ى ڕه‌سمى بڵاوکرایه‌وه، وا بڕیاره، پڕۆژه یاساى بودجه‌ى هه‌رێم، له نزیکترین ده‌رفه‌تدا ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت،
ئینجا ڕه‌شنووسى هه‌ر دوو پڕۆژه یاساى ( هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژماره ( 22) ى ساڵى 2011 به ئاڕاسته‌ى باشترکردنى ژیان وگوزه‌رانى ئه‌م توێژه‌ى کۆمه‌ڵ وهه‌روه‌ها ( پڕۆژه یاساى به‌رکارکردنى ڕه‌سمى پولى عێراقى ژماره ( 71)ى ساڵى 2012 له هه‌رێمى کوردستان خرانه‌ڕوو و هه‌ردو پڕۆژه‌که، به کۆى ده‌نگى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند کران.
له بڕگه‌ى کۆتایى کۆبونه‌وه‌که‌دا ، هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازیی، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یڕه‌وى ڕێکخستنى پاسه‌وانى له هه‌رێمى کوردستان به کۆى ده‌نگ په‌سه‌ند کرد، به ئاراسته‌ى چاکسازیى له‌م بواره‌دا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد به جێبه‌جێکردنی.

