وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هیواخوازین میدیاكاران هەڵگری پەیامی میقداد بەدرخان بن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند یواخوازین میدیاكارانی كوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن كە ١٢٣ ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەكەمین رۆژنامەی كوردی دەستیپێكرد .

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەستكردن بە گرنگی كاری رۆژنامەنووسی بۆ خستنەڕووی شەفافییەتی زیاتر لە راپەراندنی كاروبارەكانیدا، ئەركی خۆی بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەكی لەبار و داكۆكیكار بۆ كاری رۆژنامەنووسی جێبەجێ دەكات، كە لە سایەیدا میدیاكاران بتوانن ئەركی پیشەیی خۆیان راپەڕێنن و ببنە دەسەڵاتێكی چاودێر بەسەر كار و ئەركەكانمانەوە.

جوتیار عادل ئاماژەی بەوەككردووە "هیواخوازین میدیاكارانی كوردستانی هەڵگری ئەو پەیامە نیشتمانییە بن كە ١٢٣ ساڵ لەمەوبەر بە دەستپێشخەری میقداد بەدرخان دامەزرێنەری یەكەمین رۆژنامەی كوردی دەستیپێكرد و بە درێژایی تەمەنی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردستان رۆڵێكی سەرەكی لە گەیاندنی پەیامی دۆزی ڕەوای گەلی كورد گێڕاوە و، زۆرێك لە پێشەنگانی رۆژنامەگەریی كوردستانیش لەو پێناوەدا گیانیان بەخت كردووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار