رۆژنامه‌نوسانى بادینان له‌زینداندا سێ رۆژه مانیان له خواردن گرتووه

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پارێزه‌رى که‌یسى سزادراوانى بادینان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که" رۆژنامه‌نوسانى سزادراوى بادینان ماوه‌ى سێ رۆژه له‌زینداندا مانگیان له خواردن گرتووه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى نیسانى 2021، به‌شدار چاوشین، پارێزه‌رى دۆسیه‌ى رۆژنامه‌نوسه سزادراوه‌کانى بادینان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ماوه‌ى سێ رۆژه رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان که ژماره‌یان 24 که‌سه مانیان له خواردن گرتووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که داواى بینینى که‌سوکاریان ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى ئاسایشى گشتى ده‌که‌ن تا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه شێروان شێروانى و هاورێکانى به‌بیانووى تێکدانى ئاسایش ماوه‌ى شه‌ش ساڵ سزادراون، به‌ڵام پارێزه‌رانیان داوایان پێشکه‌شى دادگاى ته‌میز کردووه بۆ پێداچونه‌وه به سزاکانیاندا.
