شانەی ئەمنی عێراق: هێرشەکان تەنیا ئامانجیان سەرقاڵکردنی هێزەکانمان بووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 شانە راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگه‌یاند، ئەو هێرشانە لەلایەن گروپێکی لادەر و بەئامانجی سەرقاڵکردنی هێزەکانیان بووە، چونکە هێزەکانیان سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە چەکدارانی داعش بوون.

ئەمڕۆ هەینی، لەراگەیەندراوێکدا شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراقی رایگه‌یاند، لەهێرشەکەی شەوی رابردوودا، هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، موشەکێکیان لە نزیک زیندانى ناوەندی کەرخ و یەکێکى تریان لە نزیک ئەکادیمیاى دژە تیرۆر و، سێهەم موشەکیش لە نزیک بارەگاى یەکێک لە هێزەکانی هاتنەناوەوەى خێرا کەوتوونەتە خوارەوە.

شانەی ئەمنی عێراقی لەراگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەشکردووە، جگە لە زیانە مادییەکان، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو هێرشە نەکەوتوەتەوە و هاوکات، دەست بەسەر تەواوی ئەو موشەکانەی کە نەتەقێندرابوونەوە لەسەر بانی یەکێک لە ماڵە چۆڵەکانی ناوچەکە.

 پێش کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاڕاستەی فرۆکەخانەی بەغدا کراوە و تیایدا بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەکەدا کراوەتە ئامانج.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار