دیندار زێباری بۆ هیومان ڕایتس: ڕاگیراوان تاوانبارن بە کۆکردنەوەی ئەو زانیاریە نهێنانەی ژیانی بەرپرسانی باڵای کوردی دەخستە مەترسییەوە

" دادگا سەربەخۆیە، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆچ دەداتەوەو دەڵێت " ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە".

دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆچ دەداتەوەو دەڵێت " دادگا سەربەخۆیە لە حکومەت و دامەزراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان. هەروەها، حکومەتی ھەرێم دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات. هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن".

زێباری دەشڵێت " ئەم ڕاگیراوانە لە بادینان تاوانباربوون بە کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی و پێدانیان بە لایەنی بیانی بە بەرامبەر، ئەم زانیاریانە ڕاستەوخۆ ژیانی بەرپرسانی باڵای کورد و بیانی لە کوردستان دەخستە مەترسییەوە".

دیندار زێباری ڕایگەیاند " وەک تۆمەتبار، لەناو هۆڵی دادگا لە لایەن پارێزەرەکانی خۆیانەوە نوێنەرایەتیان کراوە. ئەوان چاوییان بە پارێزەرکانیان کەوتووە لەکاتی ڕاگرتنیاندا. گرنگە بزاندرێ کە بڕیاری دادگا پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەوانی تۆمەتبارانەوە نەبووە".  

زێباری ڕوونیکردەوە کە بڕیارەکانی دادگای تاوان قابیلی تانەلێدانن، و ئێستا دادوەری دادگای تاوان پەڕاوەکانی ڕەوانەی دادگای تەمییز کردووە بۆ تێهەڵچوونەوە. 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە، کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور (ICRC) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) دەستگەیشتنیان بە دەستبەسەرکراوەکان هەبووە. 

دەشڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن، و ئازادی ڕاگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی.  حکومەت لەگەڵ یونامی و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەند بە پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری ئازادی میدیادا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار