پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دیارى کرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڵاویکرده‌وه، رۆژانى 13، 14 و 15ـى ئه‌م مانگه له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاکانى حکومه‌تدا پشووى فه‌رمى ده‌بێت به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان و رۆژى یه‌کشه‌ممه 16ى ئایار ده‌وامى فه‌رمى له فه‌رمانگه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌رۆژمێرى ساڵانه‌ى پشو و بۆنه فه‌رمییه‌کاندا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، رۆژانى پێنجشه‌ممه تا شه‌ممه‌ى داهاتو (13، 14 و 15ـى ئایار) به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاکانى حکومه‌تدا پشوى فه‌رمى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ش 16ى ئایار ده‌وامى فه‌رمى له‌فه‌رمانگه‌کان ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
هاوکات په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ش ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "رۆژى یه‌کشه‌ممه 16/5/2021 ده‌ستپێکى ده‌وامى خوێندنگه‌کانه و خوێندن له‌ناو پۆل ده‌ست پێده‌کات".