خه‌ڵکی شه‌نگال ترسی له‌بۆردومانه‌کانی تورکیا هه‌یه‌

حه‌یده‌ر شه‌شۆ، سه‌رۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی له‌شه‌نگال بۆ هاوڵاتى:

3 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: عهمار عهزیز

سهرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی لهشهنگال دهڵێت:» خهڵکی شهنگال ترسیان لهبۆردومانهکانی تورکیا ههیهو هیچ ترسێکیان لهبوونی داعش نهماوه«و دهشڵێت: «ناکۆکی سیاسی لهسهر شهنگال ههیه بۆیه تائێستا کێشهکان چارهسهرنهکراون».

حهیدهر شهشۆ، بهرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان و سهرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی لهشهنگال لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى داوا دهکات که رێککهوتنهکهی بهغداو ههولێر جێبهجێ بکرێت، دهشڵێت:» ههزاران پێشمهرگه پێش 2014 لهشهنگال بوون، کاتێک ئهو پێشمهرگانه بێ بهرگریکردن لهشنگال کشانهوه ئهوه کهمتهرخهمی بوو، ئینجا ئهو کهمتهرخهمیه لهلای بهرپرسانی  وهزارتی پێشمهرگهوه بێت وهکو وهزیری پێشمهرگه یان بهرپرسه باڵاکانی وهزارهتهوە بێت کهمتهرخهمی کراوه«.

هاوڵاتى : دۆخی شهنگال لهڕووی ئهمنییهوه چوون ههڵدهسهنگێنن؟

حهیدهر شهشۆ: بهگشتی دۆخی شنگال لهدوای داعش هیچ گوڕانکارییهکی گهوره نهکراوه ، لهههمان کاتیشدا ناتوانین بڵێین هیچ نهکراوه، ههندێک شت کراوه، بهڵام لهئاست داواکاری خهڵک نیه، له رووی ئهمنییهوه شنگال لهزۆر ناوچهی تر باشتره، تهنها بوونی حهشدی  شهعبی و هێزهکانی یهبهشه تۆزێک دۆخهکهیان ناخۆش کردووه ، خهڵک مورتاح نیه، دۆخی شنگال بهراورد بهخانهقین، کهرکوک ، زومار، تهلهعفهرو موسڵ باشتره، ترسی  خهڵک لهداعش نیه، بهڵکو زیاتر لهبۆردومانی تورکیا دهترسن که بهبیانوی بارهگاکانی یهبهشه شەنگال بوردوومان دهکهن، ناتوانین بڵێین دوخی ئهمنی 100%یەو هیچ کێشهی نیه .

هاوڵاتى : هێزی پاراستنی ئێزدیخان سهر بهکێیه، مووچهو فهرمان لهکێ وهردهگرن؟

حهیدهر شهشۆ: هێزی پاراستنی ئێزدیخان سهر بهوهزارهتی پێشمهرگهیهو یهکێک لهو لیوایانهی هاوبهشی وهزارهته، که خۆی وهزارهتی پێشمهرگه (15 تا 16) لیوای هاوبهش ههن، لیواکهی ئێمه هیچ گرێدراو نیه بهیهکهی (80)ی پارتی و یهکهی (70) یهکێتی، مووچهی لیوای پاراستنی ئێزدیخان وهزارهتی پێشمهرگه دابینی دهکات، لهساڵی 2017 بهبڕیاری سهرۆکی ههرێمی کوردستان و وهزارهتی پێشمهرگه دامهزراوه، لهههزار پێشمهرگه پێکهاتووه، ئێستا ئهوانهی لهکاردان (900) پێشمهرگهن و ئهوانهی تر بهشێکیان کۆچی دواییان کردووهو بهشێکی تریان لهدهرهوهی وڵاتن.

ئێمه لهیهکێتی و پارتی و لهههموو لایهنهکانی سیاسی لهههرێمی کوردستان نزیکین، ئهو لایهنه سیاسییەی لهههرێمی کوردستان که بهرژهوهندی میللهتی کورد لهبهرچاو بگرێت و ئێزیدی وهکو بهشێک لهمیللهتی کوردستان بزانێت ئێمه نزیکین لێی.

لهساڵی 1993 تا 2017 یهکێک بووم لهئهندامی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسهر لیستی یهکێتی ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بووم، ههروهها ئهندامی ئهنجومهنی یهکێتی نیشتیمانی بووم لهههردوو خول تا 2017، ئێستا سهرۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتیم،  کهحزبێکی سهربهخۆیه.

هاوڵاتى : بهشێکی زۆر لهخهڵکی شهنگال  لهئهوروپا دهژین، بهشێکی کهمیش گهڕاونهتهوه شهنگال و بهشێکی تر لهههرێمی کوردستانن ، کێ وای لهشهنگال کرد دۆخی شهنگالیان بهم رۆژه گهیاند؟

حهیدهر شهشۆ: ئێمه ناتوانین بهدیاریکراوی لایهنێک یان حزبێک دهستنیشان بکهین ، پلانی داعش و هێرشکردن بۆ سهر شهنگال پلانێکی نیودهوڵهتی بوو، تائێستاش ئهم پلانهیه ههر بهردهوامه ، کهمتهرخهمی ههبووه لهحکومهتی عیراق و حوکمهتی ههرێمیش، ههزاران پێشمهرگه پێش 2014 لهشهنگال بوون، کاتێک ئهو پێشمهرگانه بێ بهرگریکردن لهشەنگال کشانهوه ئهوه کهمتهرخهمی بوو، ئینجا ئهو کهمتهرخهمییه لهلای بهرپرسانی وهزارتی پێشمهرگهوه بێت وهکو وهزیری پێشمهرگه یان بهرپرسه باڵاکانی وهزارهتهوە بێت، لهبهرامبهردا هێزهکانی عێراقیش لهناوچهکه کشانهوه بێ ئهوهی بهرگری بکهن.

هاوڵاتى  : که دۆخی شهنگال تێکچوو و داعش هات ئێوه بهرگریتان لهشهنگال کردو قوربانیتان ههبوو؟

حهیدهر شهشۆ : هێزی پاراستنی ئێزدیخان لهسهرهتا (16 تا 17) کهس بووین، لهماوهیهکی کورتدا سهدان کهس پهیوهندییان بههێزهکهوه کرد، ههر لهسهرتای دامهزراندنی هێزی پاراستنی ئێزدیخان تائێستا بهرگریمان لهشهنگال کردووه، بۆ یهک خولهکیش شهنگالمان چوڵنهکردووه و تادهمرین ههر بهرگری لهخاکی خۆمان دهکهین، تهنها لهشهڕی داعش (34) شههیدماندا، جگه لهمهش سهدان کهسی تر برینداربوون .

هاوڵاتى : ئێستا دۆخێک لهشهنگال دروستبووه کههێزی زۆری تێدایه، به رێککهوتنی بهغداو ههرێم ئهم شته یهکلایی دهبێتهوه، یاخود دهبێت خهڵکی شهنگال بڕیار بدات؟

حهیدهر شهشۆ: ههر ناوچەیەک هێزی جیاوازی تێدا بێت کێشهو ئاڵوزی لهو ناوچهیه زۆر دهبن، لهبهرئهوه شهنگال بههیچ شێوهیهک پێویستی بهو ههموو هێزانه نیه، شهنگال پێویستی به رێککهوتنی بهغداو ههولێره لهژێر چاودێری یوئێندا ئهو بڕیارانهی کهپێشتر له رێککهوتنهکه بڵاوکراونهتهوه جێبهجێ بکرێن، پێویسته هێزهکانی شهنگال سهر بهوهزارهتی ناوخۆی عێراق یان لەسهر وهزارهتی پێشمهرگه بێت نهک لهسهر گروپ و لایهنی سیاسی بێت، وهکو حهشدی شهعبی و گروپهکانی سهر پهکهکه (یهبهشه)، داوادهکهین هێزێکی رێکخستی لهخهڵکی شهنگال ههبێت کهبتوانێت بهرگری لهخاکی خۆی بکات، بهداخهوه تا ناکۆکی سیاسی لسهر شهنگال ههبێت کێشهکان چارهسهر ناکرێن، ههر ئهم گروپانه وایکردووه که ههر لایهنێکی سیاسی گروپێکی سهربازیی تایبهت بهخۆی ههبێت ، کێشهی شهنگال کێشهیهکی سیاسیییه نهک سهربازیی و ئیدارییه، ئهگهر کێشه سیاسییهکه چارهسهربکرێت و بهغداو ههولێر  رێککهوتن ئهم هێزانه لهشەنگال نامێنن و دۆخهکه دهگهڕێتهوه  دۆخی جاران و ئیدارهی شهنگالیش دهگهڕێتهوه بۆ ناوهندی شارهکه .

هاوڵاتى : بودجهی 2021ی عێراق کهوتووهته بواری جێبهجێکردن، بۆ شهنگال چهند پاره دابینکراوه، کێ دهسهڵاتی ههیه ئهو پارهیه خهرج بکات مهحما خهلیل یان فههد حامد کهههردووکیان قایمقامی شهنگالن؟

حهیدهر شهشۆ:  ئهم پرسه‌‌ تایبهته بهکارگێڕی پارێزگای نهینهواو خودی پارێزگار، بهپێی ئهو زانیارییانهی دهستمکهوتوون لهبودجهی ئهم ساڵی پارێزگای نهینهوا 10%ی بۆ شەنگال دابینکراوه، ئهگهر بودجهی نهینهوا  (200) ملیار یاخود (100) ملیار بن و تهنها 10% بۆ شهنگاله، بهراورد بهو وێرانکارییهی بهرامبهر شهنگال کراوه لهکاتی شهڕی داعش زۆر کهمه، ئیدارهی موسڵ ناتوانیت مامهڵه لهگهڵ فههد حامد بکات، چونکه هیچ شهرعیهتی نیه، ئهگهر ئیدارهی موسڵ مامهڵهش بکات لهڕێگای ئیداره کۆنهکهی شهنگال دهیکات کهئێستا لهسنوری دهۆک دهوام دهکهن، ئێمه داوادهکهین بهپێی رێککهوتنی بهغداو ههولێر ئیدارهیهکی نوێ لهشهنگال دابنرێت تاوهکو ئهو 10%یە بۆ شهنگال دابینکراوه ون نهبێت و خهرج بکرێت،  ئهگهر ئهو رێککهوتنه جێبهجێ نهکرێت ئهو 10%یە لهوانهیه 8%ی ون ببێت و تهنیا 2%ی خهرج بکرێت «

هاوڵاتى : هێزهکانی یهبهشه لهشهنگال ئێزیدین، پێتان وانییه دواینجار دهبێت لەسهر ئهمری واقیع مامهڵه بکرێت؟

حهیدهر شهشۆ: کاتێک هێزی یهبهشه هێزێکی ئێزیدی بێ بێگومان مامهڵهمان لهگهڵ دهکرد، بهڵام یهبهشه هێزی ئێزیدی نیه، رێژهی عهرهب لهناو ریزهکانی یهبهشه زیاترن لهئێزیدی، یهبهشه ئێستا لهشهنگال لەسهر ئایدۆلوژیای پهکهکه کاردهکات، زۆر بهداخهوه ئێستا ههندێک کهس لهناو یهبهشهدان که پێشتر داعش بوون ، بهسهدان عهرهب له ئوم زیبان و گوندهکانی عهرهبنشین لهناو یهبهشهدان، ئهگهر ئهمرۆ ئهو کهسانهی ئێزیدی لهناو یهبهشهدا بڵێن یهبهشه ههموویان ئێزیدین و خهڵکی شنگالن و بهرگری لهشەنگال دهکهن، رێزم ههیه بهڵام یهبهشه ههموویان ئێزیدی نین، لهناو یهبهشه خهڵکی سوریا، تورکیاش ههن ، ئێمه بههیچ شێوهیهک مامهڵه لهگهڵ یهبهشهدا ناکهین.

هاوڵاتى : ئهگهر تورکیا بێته ناو شهنگال یان نیازێکی وای ههبێت، ئێوه بهرگری لهو هێزانه دهکهن که لهناو شهنگالدان ، یان بێدهنگی ههڵدهبژێرن؟

حهیدهر شهشۆ:  ئهگهر هاتنی تورکیا بۆ ئهوه بێت لهدژی شهنگال و خاکهکهی بێت مافی خۆمانهو مافی ههموو کهسێکه لهشهنگال بهرگری لهخۆی بکات، بهڵام ئهگهر مهبهستی تورکیا شهڕی یهبهشه بێت واته ناکۆکی تورکیاو پهکهکه بێت ئهوکات ئێمه ناتوانین بهرگری لهمانهوهیان لهشهنگال بکهین، ئێمه داوا دهکهین که ئهو کاره‌‌ جێبهجێ نهکرێت و هیچ رووداوێک لهشهنگال دروست نهبێت، ئهگهر گهیشته ئهو حاڵهتهش داواکارین لهههڤاڵانی پهکهکه ئهو دهرفهته بهتورکیا نهدهن شهنگالیش وهکو عهفرینی لێبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار