هه‌په‌گه: شه‌ڕى سه‌خت له ئاڤاشین و زاپ و مه‌تینا به‌رده‌وامه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له جودى تا چیاکانى زاگرۆس، رووبه‌روبونه‌وه روویداوه‌و 11 داگیرکه‌ر سزادراون و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که "شه‌ڕى سه‌خت له ئاڤاشین و زاپ و مه‌تینا به‌رده‌وامه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌په‌گه، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت:" گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له جودى بگره تا مێردین، مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین، داستانى قاره‌مانێتیى ده‌نووسنه‌وه، شه‌هید ده‌ده‌ن و به‌رخۆدان و چالاکیى به‌هێز به‌رده‌وامیى پێده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که له ئه‌نجامى چالاکییه‌کانیان له زه‌وى و ئاسمانه‌وه گورزى قورسیان له داگیرکه‌ران داوه و له چه‌ند چالاکییه‌کدا ئه‌وه‌نده‌ى ڕوونبووه‌ته‌وه، 11 داگیرکه‌ر سزادراون.
هاوکات ئه‌وه‌شیان دووپاتکردووه‌ته‌وه که"شه‌ڕى سه‌خت له ئاڤاشین و زاپ و مه‌تیناش به‌رده‌وامه".
