پارێزگاری هەولێر: لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ دەدات

2 مانگ لەمەوپێش



 هاوڵاتى

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستا، بڕیار لە رێکاری نوێی خۆپارێزی لەو بڵاوبوونەوە خێرایەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ته‌مموزی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:"هەرێمی کوردستان لە تەوژمی سێیەمی کاریگەیەرییەکانی کۆرۆنادایە، رۆژانە ژمارەی تووشبووان و مردووانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر دەبێت، ئێستا لە تەواوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لۆد و قەرەباڵغی دەستی پێ کردووەتەوە و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێرییە لە نەخۆشخانەکان لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە، تاکە هۆکار کە بتوانین کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەین، هاووڵاتییان خۆیانن بە خۆپارێزییەکانیان".

پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد:"ئەو دەنگۆیانەی کە باس دەکرێت لەسەر رێکارە نوێکانی خۆپارێزی کە چۆن دەبێت و جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەندرێت یان نا، بۆ ئەمانە رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدرێت و دواتریش بەهەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان رێکارەکان دەست پێ دەکات".

ڕێکــلام
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار