مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ له‌سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان دروست ده‌بێت

هه‌واڵگرى تورکیاو سوریا و رووسیا داواى منبج له‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و تورکیاش ئاماده‌کارى بۆ له‌شکرکێشى ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ده‌زگاى هه‌واڵگریى هه‌رسێ‌ وڵاتى ڕووسیا، تورکیا ‌و سووریا، کۆبوونه‌وه‌ى نهێنییان له‌باره‌ى منبج ‌و ناوچه‌کانى دیکه‌ى باکوور ‌و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، کردووه‌ و داوا له‌ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌که‌ن"منبج" چۆڵ بکات و تورکیاش ئاماده‌کارى بۆ له‌شکرکێشى ده‌کات.

ماڵپه‌ڕى ستێرک تیڤى بڵاوى کرده‌وه‌ که‌" سیخوڕه‌کانى میتى تورک له‌ شارى حه‌ڵه‌ب، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نهێنییان ئه‌نجام داوه‌ ‌و تێیدا پیلانگێڕییه‌ک ئاماده‌ کراوه‌ به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر منبج".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌ ئه‌ندامانى هه‌واڵگریى ڕژێمى سووریایش، به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سیخوڕه‌کانى میت و ئه‌ندامانى لۆبیى ڕووسیا بوون ‌و باس له‌ هێرشێکى نوێى داگیرکارى له‌ دژى ئیدلب و منبج کراوه‌"به‌شدارانى کۆبوونه‌وه‌که‌، ڕێککه‌وتوون که‌ منبج بۆ ڕژێمى سوریا به‌جێ بهێڵن ‌و ڕووسیا و ڕژێم، کاتیان به‌ ئیداره‌ى خۆسه‌ر داوه‌ بۆ ڕاده‌ستکردنى منبج ‌و دواى ئه‌وه‌یش، هێرشه‌ داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌ دژى ئه‌م هه‌رێمه‌، سه‌ختتر ده‌بن".
نزیکه‌ى دوو مانگ ده‌بێت، ده‌وڵه‌تى تورکیا و میلیشیاکانى هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر گونده‌کانى منبج بۆ رێ خۆشکردنى هێرشه‌ له‌شکرکێشییه‌که‌یان.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار