پەرلەمان و حکومەت هەنگاوەكانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80 تاوتوێ‌ دەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" لیژنەی کاروباری پێشمەرگە  و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80،   یەکخستن و رێکخستنی یەکەی ژمێریاری و پێداچونەوە بە خزمەتی پێشمەرگایەتی و موچەی خانەنشینی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە  لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەمەبەستی تاوتوێکردن و بەدواداچون بۆ چەند پرسێک پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای وەزارەت کرد. کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتي ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنە و بەئامادەبونی جێگری سەرۆک لیژنە و بریاردەر و ئەندام و ڕاوێژکارانی لیژنەکە بەرێوەچوو.

ئەوەش هاتووە، سەرەتای کۆبونەوەکە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکە خرانەڕو، لەوانە لە ژێر رۆشنایی یاسای چاکسازی ژمارە 2 ساڵی 2020 گفتوگۆ لەسەر یەکخستن و رێکخستنی یەکەی ژمێریاری و پێداچونەوە بە خزمەتی پێشمەرگایەتی و وردبینی لە دروستکردنی دۆسیەی کەسی ھەروەھا پێداچونەوە بە لیستی سودمەندانی خانەنشینی کەمئەندامانی پێشمەرگە و هەڵوەشاندنەوە و راستکردنەوەی موچەی خانەنشینی لەژێر رۆشنای ھەمان یاسا باس کران، هەروەها هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80 و دەستنیشانکردنی ژمارەی پاسەوان بۆ بارەگا و پلەدارەکان، و گواستەوەی پاسەوانەکان بۆ میلاکی یەکەی پاسەوانی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا کێشە و گرفتەکان بەپێی بەدواداچونە مەیدانیەکانی لیژنەی پێشمەرگە و پێداویستییە سەرەکییەکانی میحوەرەکان، ھەروەھا پرسی بندیوارەکان و سزادراوی سیاسی و خواردن و تەندەرەکان و پەککەوتەی سەنگەر و گرفتی هاتوچۆی پێشمەرگەکان بۆ ئەرک بەشەهید هەژمار نەکردنی ئەوانەی لە ئەرکدا گیان لەدەست دەدەن تاوتوێ کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار