مسته‌فا کازمى په‌یامێکى نوێى بڵاوکرده‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:" ئه‌رکى خۆمان به‌جێهێنا و گفتى خۆیان برده‌سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد و ئارام".

دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق که‌ کاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021، کۆتایى هات، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ رێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویکرده‌وه‌، "سوپاس بۆ خوا ئه‌رکى خۆمان به‌جێهێنا و گفتى خۆمان برده‌سه‌ر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى بێگه‌رد و ئارام، زۆر سوپاس بۆ: گه‌لى هێژامان، ده‌نگده‌ران، پاڵێوراوان، هێزه‌ سیاسییه‌کان، چاودێران، کارمه‌ندانى کۆمسێونى هه‌ڵبژاردن، هێزه‌ ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌کان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و مه‌رجه‌عییه‌تى ئاینی".

کاتژمێر 7:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ بنکه‌کانى ده‌نگدان له‌ هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌روى ده‌نگده‌راندا کرانه‌وه‌، کاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى ده‌نگدان له‌ عێراق و کوردستان داخران.

هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا عێراق دابه‌شکراوه‌ به‌سه‌ر 83 بازنه‌دا، بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ک کۆتایه‌ک بۆ ژنان دانراوه‌، هاوکات نۆ کورسى بۆ کۆتاى پێکهاته‌کانى کریستیان، شه‌به‌ک، ئێزدی، سابیئه‌ و کوردانى فه‌یلى ته‌رخانکراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار