سبه‌ینێ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر دەستپێدەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت‌و كانزاكانى سلێمانى ڕایگەیاند:'سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ده‌ستپێده‌كات‌و سه‌ره‌تاش له‌سنورى قه‌زاى پشده‌رو ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ ده‌بێت.

ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021، لە ڕاگه‌یاندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت‌و كانزاكانى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێەوە یەكشەممە لەسنوری قەزای پشدەرو ناحیەکانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بۆ هەر خێزانێک‌و له‌به‌رامبه‌ر بڕی 200 لیتردا 55 هەزار دینار له‌هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گیرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، "ڕۆژی دووشەممە 1ى 11ى 2021، لەناو سەنتەری شار له‌سلێمانى  دابەشکردنی نەوتی سپی لەسنوری مەڵبەندەکانی پێنج‌و شەش ده‌ستپێده‌كات".

جێی ئاماژەیە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی پێداویستی هاوڵاتییان نەبووە و ساڵی رابردووش، لە هەندێک ناوچە دابەشکرا و لە هەندێک ناوچەی دیکەش دابەشنەکرا، سەرباری ئەوەی هاوڵاتییان گازەندەی گرانی نرخی نەوتەکەیان دەکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار