لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا بەرپرسێکی باڵای یەپەشە لە شنگال شەهید كرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ركرده‌یه‌كی یەپەشە له ناوچه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له قه‌زای شنگال كرایه ئامانج و گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌كه‌ی یەپەشەش راگه‌یه‌ندرا.
پێگه‌ی فه‌رمی دژەتیرۆری کوردستان، رایگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە شنگال، بەرپرسێکی سەربازیی یەپەشەی سەر پەکەکە بە ناوی (مەڕوان بەدەل حاجی) ناسراو بە (دژوار) گیانی له ده‌ستدا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار