مەزڵوم كۆبانێ‌ داوای یەکێتی نەتەوەیی دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و گوندە کوردستانییەکان بڵاوکردەوە و  داوای "یەکێتی نەتەوەیی" کرد.

مەزڵووم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ سێشەممە 07-12-2021 لە پێگەی خۆی لە تویتەر، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕیوە و نووسیویەتی: "ئێمە جەخت لە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی و هاوکاری ئەمنی و سەربازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەینەوە".

فەرماندەی گشتیی هەسەدە یەکڕیزی نیشتیمانی بە "پێویستییەکی ستراتیژی"بۆ ئەم دۆخە ناوبردووە.

لە ماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی داعش لە گەرمیان و مەخموور و پردێ پێنجار هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و گوندە کوردستانییەکان، بەو هۆیەوە 25 پێشمەرگە و هاونیشتمانی شەهیدبوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار