فەرەنسا دەمامک لە پاریس دەکاتە ناچاری
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فەرەنسا بەستنی دەمامکی کردە ناچاری لە پاریسی پایتەخت و هەر کەسێکیش بە بڕیارەکەوە پابەند نەبێت بڕێک پارە غەرامە دەکرێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پۆلیسی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە رۆژی هەینییەوە بڕیاردراوه بهناچاركردنی هاوڵاتیان تا دهمامك له شهقامەکانی پاریس ببەستن و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات بە بەڕی 135 یۆرۆ غەرامە دەکرێت.
بڕیارەکە تەنها شەقامە گشتییەکانی پاریس دەگرێتەوە و بۆ سەروو تەمەن 11 ساڵ جێبەجێ دەکرێت، جگە لەو کەسانەی پاسکیلسوارن یان ئۆتومبیل لێدەخوڕن. چەندین رێکاری تریش گیراونەتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن لەوانە درێژکردنەوەی داخستنی یانە شەوانەکان و داوا کردن لە خەڵکی وڵاتەکە تا کارەکانیان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن.
پێشتر بڕیاری بەستنی ماسک لە زۆر شوێنی تر کراوە بە ناچاری لە فەرەنسا وەک دامودەزگا گشتییەکان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی.
ئۆلیڤەر ڤێران وهزیری تهندروستی فەڕهنسا پێشتر رایگەیاندبوو، وڵاتهكهی رووبەرووی شهپۆلێكی فراوانی كۆرۆنا بووهتهوه، بهتایبهت جۆرهكانی دهلتا و ئۆمیكرۆن.
بهپێی دواین ئاماری تهندروستی فەڕهنسا، لهماوهی 24 كاتژمێری رابردودا 208 هەزار حاڵەتی نوێی تووشبون تۆمارکراون و 240 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.