وەزارەتی دارايی: سبەینێ‌ مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەزارەتی دارايی رايگەياند: "سبەینێ‌ یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم، دابەش دەکرێت".

ئەمرۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی دارایی، رايگەياند "سبەینێ‌ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دابەش دەکرێت".

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لە رۆژی 2ی ئه‌م مانگەوە دەستیپێکردووە، به‌ڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، ماوەی یەک هەفتەشە چەند جارێک گۆڕانکاری لە لیستی دابەشکردنەکەیدا کراوه‌.

 بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 6ی كانوونی دووه‌می 2022، وەزارەتەکانی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی مووچە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری لە لیستەکەدا کرا و گۆڕدرا بۆ "فەرماندەیی زێرەڤانی، لیوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار