پەرلەمانی عێراق دەنگدان بۆ هەلبژاردنی سەرۆك كۆمار دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی بلاوكردەوە و رایگەیاندووە كە تەنیا دەنگدان بۆ هەلبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەدرێت.
ئەمڕۆ هەینى 25ـى ئادارى 2022، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى 26ـى ئادارى پەرلەمانی بڵاوکردەوە.
بەپێی بلاوكراوەكە كۆبونەوەكە تەنیا دەنگدان دەبێت بە ئەو كاندیدانەی كە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار خۆیان كاندید كردووە و كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆ دەستپێدەكات.
تائێستا 40 كاندید هەیە بۆ پۆستی سەركۆ كۆماری نوێی عێراق. كە هەر یكە لە ریبەر ئەحمەد كاندییدی پارتی یە و بەرهەم سالح كاندیدی یەكێتییە، بەو پێیەی پۆستەكە بۆ كوردە دەبێت هەلبژاردنەكە لەنێوان ئەم دوو كاندیدەدا بێت.

بابهتی پهیوهندیدار