مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدەنە حكومەت
(11).jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایگه‌یاند:" پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایانە". دەشڵێت:" ئه‌گه‌ر مووچه له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا دابه‌ش نه‌كرێت، هه‌ڵوێستی تووندیان ده‌بێت و هه‌موو رێگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر".
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ئاداری 2022، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن.
راشیگه‌یاندووه: پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی دوای ئه‌وه‌دێت كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 24ی ئادار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: كه رۆژی شه‌ممه 26ی ئادار، ده‌وامی خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هێشتا به‌شێك له خوێندنگه‌كان ئاماده‌نین بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن، تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاگادار ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی:
مامۆستایانی سەربەرز
جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان
ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لەبەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن.
پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداران دا توشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.
بۆیەلەڕوانگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پەروەردەییمان، ئەم چەندخاڵە دەخەینەڕوو:
1/ پێویستە سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا هاوتەریب، دژ بە ستەم و زۆرداری و کاولکاری دەسەڵات بوەستنەوە.
2/ دەسەڵات چیتر لە هەوڵی پەکخستن و بێ بەهاکردنی پەروەردەدا نەبێت و بەزووترین کات وەڵامی خواستە هەنوکەییەکانی مامۆستایان بداتەوە لە (پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا).
لێرەوە رایدەگەیەنین:
وەک هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی خۆرسکانە و مەدەنیانەی سەرجەم مامۆستایان دەبین، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەمخۆران ئاگاداردەکەینەوە کە لەئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی سێ لەسەرەتای مانگی چواردا ناڕەزایی و هەڵوێستی توندی مەدەنیانە دەگرینە بەر، رێگاکانی فشارمان لەکۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایان‌دا رادەگەیەنین.
هاوکات دڵنیایی دەدەین هەر پەککەوتن و گرفتێک بۆ پرۆسەی خوێندن بێتەپێش تەنها دەسەڵاتدارانی بێباک و گەندەڵی هەرێم لێی بەرپرسن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
25 / 3/ 2022
