تەریقەتی قادری رونکردنەوەیەک لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەی شێخ نەهرۆ بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "تۆمارە دەنگییەکە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراوە و بڵاوبووەتەوە."
لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارێکی دەنگی شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری بڵاوکرایەوە کە باس لەوە دەکات کە دەبێت شوێنکەوتووەکانی تەنیا باسی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و کەسانی دیکەی وەک عەبدولقادری گەیلانی بکەن، نەوەک کەسانی وەک مەعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان و کەسانی دیکە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
ئەمرۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، "دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراو بڵاوبووەتەوە تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخی دڵسۆزی تەریقەتمان بە مەبەست لەلایەن چەند کەسێکەوە بەبێ مەبەستیش لەلایەن خەڵکانی دیکەوە".
