سەرۆکایەتیی هەرێم: سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج
(3).jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج".
رۆژی شەممە 26-03-2022 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە بڵاویکردەوە: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە رۆژی هەینی خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باسی لەوە کردووە کە "هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی سعودیە رادەگەیێنین لە بەرامبەر ئەو دوژمنکارییانە کە زۆرجار دووبارە دەبنەوە و هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن."
دوێنێ هەینی، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند:" هێزە چەکدارەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی رۆژئاوای سعودیە کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری مەککە و چەند وێستگەیەکی دیکە لە ریازی پایتەختی سعودیە؛ گوتیشی کە چەند شوێنێکی دیکەش لە نێو خاکی سعودیەدا هێرشیانکراوەتە سەر.
