سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەدایە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەکۆبونەوەدایە. لەكاتێكدا دوو كاتژمێر بەسەر كاتی دانیشتنی پەرلەماندا تییپەریوە و تائێستاش ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نین.
لەئیستادا كەمتر لە 180 پەرلەمنتار ئامادەن تا لە دانیشتنەكەدا بەشداری بكەن كە ئەو ژمارەیەش زۆر كەترە بەپێی رێژەیی یاسایی كە 220 پەرلەمانتار دیاریكراوە.
ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن ئەمانەن:
- فراکسیۆنی سەدر 74
- هاوپەیمانیی سەروەریی 61
- پارتی 31
- نەوەی نوێ 9
- بزووتنەوەی ئیمتیداد 9
- تورکمانەکان 2
- سەربەخۆکان 10

بابهتی پهیوهندیدار