بافڵ تاڵه‌بانى له به‌غدا: ئیراده‌ى سه‌پێندراو قبوڵ ناکه‌ین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى یه‌کێتیى له په‌رله‌مانى عێراق کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:" هیچ ئیراده‌یه‌کى سه‌پێنراویش قبوڵ ناکه‌ین".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئایارى 2022، کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار، پارتى کانده‌ده‌که‌ى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و یه‌کێتى به‌رهه‌م ساڵح، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى نیسابى یاسایى که ده‌بێت 220 ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده بێت تا ئێستا نه‌توانراوه کۆبونه‌وه‌که بکرێت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ فراکسیۆنى یه‌کێتیى له‌به‌غدا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "یه‌کێتى هیچ بڕیارێک له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیراده و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌مان نادات و هیچ ئیراده‌یه‌کى سه‌پێنراویش قبوڵ ناکات".
تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى خسته‌روو که به پشتبه‌ستن به مێژووى سه‌ربه‌رزى یه‌کێتى و گه‌له‌که‌یان هه‌موو هه‌نگاو و بڕیارێکیان له‌پێناو یه‌کڕیزى و ده‌سته‌به‌رکردنى مافه ره‌واکانى میلله‌تدا ده‌بێت.
