حه‌وته‌مین ژه‌نه‌راڵى رووسیا به‌ده‌ستى ئۆکرانییه‌کان کوژرا

"یاکۆف زازانتسێڤ، ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌ روسییه‌ى گرتنى ئۆکرانیاى بۆ چه‌ند کاتژمێریک دانابوو له‌ شارى خێرسون کوژرا"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى شارى خێرسون له‌نێوان سوپاى رووسیا و ئۆکرانیا توندتر بووه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆ حه‌وته‌مین ژه‌نه‌راڵى روسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا کوژرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئایاى 2022، میدیا جیهانییه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌، یاکۆف زازانتسێڤ، ئه‌و جه‌نڕاڵه‌ روسییه‌ى گرتنى ئۆکرانیاى به‌ چه‌ند کاتژمێریک دانابوو له‌ نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى شارى خێرسون کوژراوه‌.

کوژرانى یاکۆف حه‌وته‌مین گه‌وره‌ جه‌نه‌ڕاڵى روسیایه‌ تا ئێستا له‌ هێرشه‌کانى سوپاى ئه‌وڵاته‌ بۆ سه‌ر ئۆکرانیا کوژرابێت. هه‌روه‌ها، تا ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا و هیچ ده‌زگایه‌کى فه‌رمى ئه‌و وڵاته‌ هه‌واڵه‌که‌ى پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ مانگێک و دوو رۆژ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هێرشه‌کانى رووسیا بۆ سه‌ر خاکى ئۆکرانیا و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازى روسیا کوژراوه‌و 12 تا 14 هه‌زار سه‌ربازى دیکه‌شى بریندار بووه‌. سه‌ره‌راى هۆشدارییه‌کانى وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مریکا، پوتن ناوه‌ستێت له‌ جه‌نگه‌که‌ى، له‌کاتێکدا سه‌رۆکى ئۆکرانیا ئاماده‌یى نیشانداوه‌ بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مۆسکۆدا.

هاوکات سه‌رۆکایه‌تى سوپاسالارى ئۆکراینا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ته‌نها 24کاتژمێرى رابردوودا، 170 سه‌ربازى روسى کوژراون و 42 ئامێر و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیشیان تێکشکاندووه‌.

شارى خێرسون زۆینه‌ى له‌لایه‌ن روسیاوه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئۆرکانیا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌م وزانه‌ کۆنترۆڵى ده‌که‌نه‌وه‌ و له‌ده‌ستى رووسه‌کان ده‌ریده‌هێنن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار