وتەبێژی گۆڕان: پارتی و یەکێتی ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبووی شیعەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژى گۆڕان، رایگهیاند:" ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم، ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو". دەشڵێت: "دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە".".
ئهمڕۆ شهممه 26ى ئایارى 2022، دلێر عەبدولخالق رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕانەوە بۆ زۆرایەتی لە عێراق بە کۆتایی ئەو سەرەتایە ناو دەبات کە کورد ھەیەتی و دەڵێت، "دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە".
ئاماژە بەوەشکردووە، " ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم، ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو".
ئەوەشدەخاتەڕوو، "لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە بۆ راپەڕینی 1991 بۆ پرۆسەی رزگاری عێراق، کورد تەنھا ئەوکاتانە لە (چەوساندنەوە و کوشت و کوشتار) رزگاری بوە و بڕێک دەستکەوت و بەرھەمی چنیوەتەوە، کە جۆرێک لە سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھەبوە".
رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان دەشڵێت، "گەڕانەوە بۆ حکومەتی زۆرینە و دروستکردنەوەی سیاسیی ڕەھا و توڕدانی پرەنسیپی سازان؛ دەرگای مەترسیە گەورەکە بە رووی کورد و چارەنوسی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش ئۆباڵی مێژویی لە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتیە".
