نوێنەرى حكومەتی هەرێم بۆ هاوڵاتی: 200 ملیارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشكرایكرد، رێكارەكانی ناردنی 200 ملیار دینارەكە تەواو بووەو ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی كوردستان.

فارس عیسا، نوێنەرى حكومەتی هەرێم لە بەغدا، لە لیدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" ئەمرۆ 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان".

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 17-03-2022 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت کە لە رۆژی هەینی 18-03-2022 تاوەکو رۆژی یەکشەممە 20-03-2022 دەبێت و سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن. بەڵام تائێستاش دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات تەواو نەبووە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار