عەلی حەمە ساڵح: بەڵگەی ڕون لە بەردەستە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند:" بەڵگەی ڕون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن
عەلی حەمە ساڵح لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی:" بەڵگەی ڕون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن".
بەدواداچون:
بەڵگەی ڕون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن
وردەکاری:
موچە( ٦٠٠ ملیۆن )دۆلاری پێویستە..
یەک: داهاتی نەوت
مانگی پێشو نرخی بەرمیلێک نەوت تێکڕا (٩٧ دۆلار) بوو، داهاتی نەوت کە دراوە بە وەزارەتی دارایی (٤٨٨ ملیۆن دۆلار) بووە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوت (١١٧ دۆلارە) بەمەش بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە( ٥٥٠ ملیۆن دۆلار) دەبێت..
دوو: داهاتی ناوخۆ
بۆ تەواوکردنی موچە( ٥٠ ملیۆن دۆلار) پێویستە، هەولێر (٢٨.٥ ملیۆن دۆلار)و سلێمانی (٢١.٥ ملیۆن دۆلار).. تەنیا داهاتی خاڵە سنوریەکان( ١٠٠ ملیۆن )دۆلارە.. جگە لە باج و رسومات..
بۆیە سەرباری هەموو گەندەڵی و قاچاخیەکان، ئێستا ٣٠٠ ملیار دینار پارەی زیاتر لە موچە هەیە.. بۆ پرۆژەو خەرجی دیکە..
عەلی حەمە ساڵح
