وەزارەتی کارەبا: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەكەین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا ئاماژە بەوەکرا:" کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت و لە مانگی نیسان، 300 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان 10 بۆ 12 کاتژمێرە، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا 3200 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا 5950 مێگاواتە”.

ئەوەش ئاشکراکراوە، “هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار”.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار