پولیسی دهۆک بۆ هاوڵاتی: وەزیریی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆمەتی کۆشتنی کەسێک لەدهۆک دەستگیرکرا

3 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
لە 18ئەم مانگەوە لەگوندی پیرەفات لەسنوری ناحیەی زاویتە سەر بەدهۆک، کەسێک دەکۆژرێت، دوای 9رۆژ بە سەر رووداوەکە ئەمڕۆ دیندار نەجمان دوسکی وەزێری پێشووی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق خۆی رادستی پولیس کرد .
هێمن سلێمان ، ووتەبێژی پولیسی پارێزگای دهۆک بە هاوڵاتی ی وت" لە18ئەم مانگە سێ هاوڵاتی دەچنە گوندی پیرەفات، دیارە ئەو سێ هاوڵاتەیە کەسێکی تر لەگەڵ خویان دەبەنە سەر زەویەک، دەمەقاڵە و لێک تێنەگەیشتن لەنێوان ئەوسێ کەسە و کەسەکەی تر روودەدات ، بەداخەوە ئەوکەسەی لەگەڵ خویان بردوە بەناوی کامیران یونس تەمەن54ساڵ بە فیشەکێک دەکوژن، هەرلە روژە یەکێک لە تاوانبارەکان خۆی رادستی پولیس کرد".
هێمن سلێمان ووتیشی"ِ دوای لێکۆڵێنەوە لسەر روداوەکەفەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەسی تریش دەرکرا،دوێنێ ئەو دووکەسەش کەیەکێک یان دیندار نەجمان دوسکی یە خۆی رادەستی پولیس کرد، پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچو بۆ بۆیەدوێنێ خۆی رادەستی پولیس کرد".
هێمن سلێمان ووتیشی"ئەوسێ کەسەیە بە پێی یاسای 405لەیاسای سزادانی عیراق دەستگیرکراون، چاوەریێ بڕیاری دادگا دەکەین کە چ سزایەک بۆ ئەوسێ کەسانە دەردەکات، بەدڵنیایەو جیاوازی لەنێوان هیچ کەسێک ناکەین لای ئێمە هاوڵاتی ئاسایی یە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ یان دەکەین".
هەر لە رۆژی كوشتنەكەیدا ئەیهان سەعید، نوینەری زیندانیانی بادینان، راگەیاندراوێكی بلاوكردەوە و داوای لە لایەنی بەرپرس كرد دەست بەجێ فرمانی گرتن بۆ وەزیرەكەی دهۆك دەربكەن.
نوێنەری زیندانیانی بادینان وتویەتی:" داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەم یاسا لە ئاغا و بکۆژ گەورەتر بێت و سەروەر بێت و ھەر ئێستا بکۆژەکە دەستگیر بکەن و بگاتە سزای خۆی، مەگەر نا خەڵک بێدەنگ نابێت و ئەمە سەردەمی دەرەبەگایەتی و دارستان نیە ھەر کەس بە ویستی خۆی مۆلک داگیر بکات و خەڵکی بێ تاوان تیرۆر بکات".
