زیندانیانی شیڵادزێ "تکایە فریامان کەون، لەژێر ئازارا خەریکە لێرە دەمرین"

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
زیندانیانی شیڵادزێ لهنامهیهكدا رایانگەیاند:" ڕهوشی تهندروستیان زۆر خراپهو بهشێك لهزیندانیانیش دوچاری نەخۆشی پێست بوونو جهستهیان بریندارەو بەدروشمی "یان مردن یا ئازادی" دەستیان بەمانگرتن کردووە".
دهشڵێن:"لەسەرەتای ڕفاندنمان لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بەتوندی ئەشکەنجدراوینو لەژێر ھەڕەشەو تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێکردوینو ڤیدیۆ کراوینو بڵاویشى دەکەنەوە".
"تکایە فریامان کەون، لەژێر ئازارا خەریکە لێرە دەمرین" "زیندانیانی شێلادزێ رهوشی تهندروستيان زوور خراپه بهشێك له زيندانيان دوچاری نەخوشی پێست بوون و جهستهيان بریندارە و بە دروشمی یان مردن یا ئازادی دەستیان بە مانگرتن کردوە و داوای بەھانەوە چونیان دەکەن" بۆ/ ڕای گشتی دوای تێپهربونی زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگ زياتر لە رفاندنیان بە شێوازێکی ناشارستانی و نایاسایی، پێنج زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن ماوهی ٢٠ رۆژە و چواریشیان ماوەی ٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردوە لە خواردن و دۆخیان زۆر خراپە و رونکردنەوە و داواکاریان لە زیندانەوە بۆ رای گشتی دەخەینەروو: (رونکردنەو داواکاری زیندانیان وەک خۆی دادەنێم) یەکەم: لەسەرەتای ڕفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراوین و لەژێر ھەڕەشەو تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردوین و ڤیدیۆ کراوین و بڵاویشدەکەنەوە. دووەم: بێ جگە لەوەی رێگەمان پێ نادەن پارێزەری خۆمان ببینن، شەڕی دەرونیمان لەگەڵ دەکرێت. سێیەم: لەکاتی لێکولینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوین کە نەمان زانیوە چی نوسراوە. چوارەم: ئەمجەد رێکانی ماوەی ٢٠ رۆژە و ئێمەش ماوەی ٣ێ رۆژە دەستمان بە مانگرتن کردوە لە خواردن، دۆخی تەندروستیمان و بەتایبەتی ئەمجەد زۆر خراپە. لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین و داواکارین لە UN، رێکخراوە ناوخۆ و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و گشت خەلکی کوردستان فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە و داواکارین: یەکەم: بە زووترین کات رێگە بدەن چاومان بە پارێزەرەکانمان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنمان دیاری بکرێت. دوهم: نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و یونامی بێن لە نێزیکەوە سەیری دۆخەکەمان بکەن. ناو و رۆژی رفاندنی کچالاکوانە دەستگیرکراوەکان کە تا ئێستا دادگایی نەکراون مەحمود ناجی صديق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠ کوڤان طارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠ یوسف شەریف ئیبراهیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠ ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠ نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠ بۆ مێژوو و ڕای گشتی تەحەدا دەکەین زیندانیانی شێلادزێ و بادینان یەک تاوانیا نیە و ئەگەر یاسا سەروەرە بێت، دەبێت ئازادبکرێین تەنیا تاوانیان رەخنە و بیرورای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتێکی مەدەنی بوە، بویە تکایە زیاتر سومعەی ھەرێمەکەمان ناشیریتر مەکەن و دەستبەجێ ئازادیان بکەن . تێبینی: زیندانیانی بادینان پێیان وتین ئەگەر کەیسەکەمان یەکلایی نەکرێت تا مردن لە مانگرتن بەردەوام دەبین. گروپی کەسوکاری زیندانیانی بادینان ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٢
