وه‌زیرى دادى هه‌رێم: ئەو تەفسیرەی دادگای فیدراڵی پشتی پێبەستووە لەڕووی زمانەوانی‌و شکڵیشەوە پەسەندنیە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وه‌زیرى دادى حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند:" ئەو تەفسیراتەی کە دادگای فیدراڵی پشتی پێبەستووە، لەڕووی زمانەوانی‌و شکڵیشەوە، بەلای ئێمەوە لەهەرێمی کوردستان، پەسەندنین".

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیرى دادى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "هەرچەندە ڕێزمان بۆ ئەو دادگایەو بڕیارەکانی هەیە، بەڵام پێمانوایە بەدەرکردنی ئەو بڕیارە وەکو ئەوە وایە سەرلەنوێ دووبارە جارێکی تر دەستوور نووسرابێتەوە، چونکە مادە دەستوورییەکان‌و ئەحکامەکانیان لەناوەڕۆکەکانیان دەرهێنراون، بەوەش زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "ئەگەربێت‌و مادەکان لەڕێگەی تەفسیرکردنیانەوە بێنەگۆڕین، ئەو تەفسیراتەی کە دادگای فیدراڵی پشتی پێبەستووە، لەڕووی زمانەوانی‌و شکڵیشەوە، بەلای ئێمەوە لەهەرێمی کوردستان، پەسەندنین".

ڕۆژى 15ى شوبات، دادگاى فیدڕاڵى عێراق ڕایگه‌یاند، بونى یاساى نه‌وت‌و غازى هه‌رێمى كوردستان ناده‌ستوریه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار