وەزارەتی رۆشنبیری رێنمایی تایبەت بۆ مانگی رەمەزان بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق رایگەیاند:" لەمانگی رەمەزاندا جگە لەناوچە گەشتیارەییەکان کە رێگەیان پێدەدرێت خواردنگە و چێشتخانەکانیان کراوەبن ئەویش بەمەرجی رووپۆشکردنی بەشی پێووەیان بە پەردە، سەرجەم چێشتخانە و فڕۆشگاکانی خواردنەوە کحولییەکان داده‌خرێن".

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عیراقی لە راگەیەنراوێکیدا رێنماییەکانی بۆ مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، خواردن و خواردنەوە لە شوێنەگشتییەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا بەهەموو شێویەک قەغەکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم و کۆگا و فرۆشاکانی خوارندەوە کحولییەکان بە درێژایی مانگی رەمەزان بە داخراوی دەمێننەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سازکردنی هەموو جۆرە ئاهەنگ و بۆنەیەک کەلەگەڵ مانگی رمەزاندا ناگونجێت مۆڵەتییان پێنادرێت و نابێت ساز بکرێن.

دەشڵێت، لەگەڵ خۆرکەوتن تا کاتی خۆرئاوابوون سەرجەم چێشتخانە و خواردنگە و ئەو شوێنانەی خواردنیان لێدەفرۆشرێت دادەخرێن.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، شوێنە گەشتییارییەکان کە لەسەر رێگای دەرەوەی شارەکانن و دەتوانن بەدرێژایی مانگی رەمەزان کراوەبن بەمەرجی داپۆشینی بەشی پێشوەی شوێنەکان بە پەردە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو چێشتخانە و خواردنگانەی پلەیەکیان هەیە لەناوشارەکاندا دەتوانن لە مانگی ره‌مەزاندا کراوەبن بەمەرجی داپۆشینی رووکاری پێشەوەیان بە پەردە.

لە کۆتایی رەگەیەنراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاردا هاتووە: هەرکەس پابەندی رێنماییەکان نەبێت و سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار